هاوڵاتیانی هەرێم لە خواردنەوەیەکی وزە بەخش ئاگادار دەکرێنەوە

هەواڵ / کوردستان :: 13/11/2018‌ :: 3342‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، محەمەد مستەفا
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم بە نوسراوێک هاوڵاتیان و دەزگا پەیوەندیدارەکان لە بڵاوبونەوەی جۆرێکی ساختەی خواردنەوەی وزە بەخش (تایگەر) ئاگادار دەکاتەوە کە لەئێستادا لە بازاڕەکانی هەرێم بڵاوبۆتەوە .


تەها محەمەد بەرپرسی ڕاگەیاندنی تەندروستی ڕاپەڕین بە دواڕۆژی راگەیاند: وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم نوسراوێکی فەرمی ئاڕاستەی بەڕێوبەرایەتییە تەندروستییەکان کردووە سەبارەت بە بڵاوبونەوەی جۆرێک لە خواردنەوەی وزە بەخشی (تایگەر)ی ساختە کە لە ئێسادا لە بازەڕەکانی هەرێم بڵاوبۆتەوە و پێویستە هاوڵاتیان ئاگاداری بن ئەو جۆرە خواردنەوە ساختەیە بەکار نەهێنن .

وتیشی: "ئەو جۆرە خواردنەوە وزە بەخشەی تایگەر کە ساختەیە و بێ مۆڵەت لە بازاڕدا بڵاوبۆتەوە ناوی بازرگانی وڵاتی ئیماڕاتی لەسەر نوسراوە و ئەو جۆرەشی کە ئۆرجیناڵ و ڕێگا پێدراوە دروستکراوی کۆمپانیایەکە لە پارێزگای موسڵ".

باسی لەوەشکرد: داوا لە خاوەن دوکان و کۆگاکان دەکەن کە دوور بکەونەوە لە فرۆشتنی ئەو خواردنەوە وەزە بەخشە ساختە کراوە، چونکە بەگوێرەی ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی فرۆشتنی ئەو جۆرە خواردنەوەیە رێگە پێنەدراوە.



پێداچوونەوە: ئارام غەفور



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure