سلێمانی؛ سێ لایەنی سیاسی بەشێک لە پۆستەرەکانی هەڵبژاردنیان لێنەکردۆتەوە

هەواڵ / کوردستان :: 12/11/2018‌ :: 283‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
شارەوانی سلێمانی رایدەگەیەنێت: سێ لایەنی سیاسی تائێستا بەشێک لە پۆستەرەکانی بانگەشی هەڵبژاردنیان لێنەکردووەتەوە و لە ئێستادا شارەوانی سەرقاڵی لێکردنەوەیانە.


رزگار ئەحمەد، بەرپرسی بەشی خزمەتگوزاری لە شارەوانی سلێمانی بەدواڕۆژی راگەیاند: تا رێککەوتی 1-11-2018، لایەنەكان رێژەی 80%ی پۆستەرەكانیان لێكردبۆوە، بەڵام 20%ی ماوە و تیمەكانی شارەوانیش لەو کاتەوە سەرقاڵی لێكردنەوەی پۆستەرەكانن و بڕیارە ئەم هەفتەیە كۆتایی پێ بێت.

سەبارەت بەوەی چ لایەنێك رێژەی 20%ی لێنەكردنەوەی پۆستەرەكانی بەردەكەوێت، رزگار وتی: "زیاتر یەكێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان بەشێک لە پۆستەرەكانیان لێنەكردۆتەوە".

بەوتەی رزگار ئەحمەد، دوای تەواوبوونی هەڵمەتی لێكردنەوەی پۆستەرەكان، بە راپۆرتێك پێشكەشی ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی دەكەن بۆ گرتنەبەری رێكاری یاسایی.

 

داڕشتنەوەی: رەحیم محەمەد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure