سلێمانی .. هه‌شت شوێن دادەخرێن و هۆشداریش ده‌درێته‌ كافتریاكان

هەواڵ / ئابوری :: 12/11/2018‌ :: 348‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
بەهۆی پابەند نەبوون بە مەرج و ڕێنماییەكانی كاركردن، لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی، ژماره‌یه‌ك كافتریا و خواردنگه‌ و شوینی خواردنه‌وه‌ دادەخات، سەرۆكی لیژنەكەیش رایدەگەیەنێت رێگەدان بە هاتووچۆی مناڵی نەوجەوان بۆ كافتریا قەدەغەیە و رووبەڕووی داخستنیان دەكاتەوە.


به‌پێى راگه‌یه‌نراوێكى قایمقامیه‌تى سلێمانى که‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 12ى تشرینى دووه‌م بڵاكراوه‌ته‌وه‌، هەرێم عەبدولڕەحمان، سەرۆكی لیژنەی ریستۆرانت و چێشتخانه‌كان رایگه‌یاندوه‌: "لەئەنجامی سەردان و پشكنینە بەردەوامەكانی لیژنە هاوبەشەكان دەركەوتوه‌ هه‌ردوو كافتریای (ئه‌كوا پارك، ڤی ئای پی) و خواردن و خواردنه‌وه‌كانی (به‌رلین، لۆڤ تایم، هه‌ڤین، لیالی منصور، دڵین و شنه‌بای كوردستان) لە شاری سلێمانی پابەندی مەرج و رێنمایەكانی كاركردن نین، بۆیە  بەفەرمانی قایمقامی سلێمانی  دادەخرێن".

دەربارەی جۆری سەرپێچیەكان ده‌ڵێت: "سەرپێچیكردن و جێبەجێنەكردنی رێنماییەكان، جۆری ئەو سزا دیاری دەكات، كە بەرامبەر هه‌ر شوێنێك دەكرێت، بەهۆی نەبوونی مۆڵەتی تەندروستی و گەشتوگوزار، نەبوونی مۆڵەتی تەندروستی سەرجەم كارمەندان، هەروەها رێگرینەكردن لە مناڵی نەوجەوان بۆ شوێنانایان، بڕیاری داخستنی شوێنه‌كان دراوە". 

ئاماژەی بەئەوەشكرد: پێشتر و چەند جارێك سەرجەم كافتریا و گازینۆ و خواردن و خواردنه‌وه‌كانی شاری سلێمانی ئاگاداركراونەتەوە، كە رێگری لە مناڵی خوار 18 ساڵ بكەن، یاری و نێرگەله و خواردنه‌وه‌یان پێشكەش نەكرێت، به‌یاسا هاتووچۆی منداڵی نەوجەوانی بۆ كافتریا و گازینۆ قەدەغەكردووە، هەرشوێنێكیش پابەند نەبێت رووبەڕووی داخستن دەبێتەوە.

ئ / سيروان 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure