دواین نرخى دراوه‌كان به‌كاتى داخستنى بازاڕ

هەواڵ / ئابوری :: 12/11/2018‌ :: 1241‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 12ی تشرینى دووه‌می 2018، له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانى دراودا به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار و تمه‌ن جێگیربوون و لیرەش كه‌مێك به‌رزبوه‌وه‌.


شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى وت: "له‌ داخستنى بازاڕه‌كانى دراوى سلێمانیدا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌جێگیریی مایه‌وه‌ و 100 دۆلار به‌ 120.725 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار به‌ 120.725 دینار بوو".

به‌گشتى ئه‌مڕۆ به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌بوو:
- به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ 100 دۆلار بە 120.725 دینار.
- به‌كاتى داخستنی بازاڕ 100 دۆلار بە 120.725 دینار.

به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن:-
- كردنه‌وه‌ى بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.360.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنى بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.360.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنى بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.385.000 تمه‌ن حه‌واڵه‌.

- ئەمڕۆ به‌هاى لیره‌ى توركى: 100 دۆلار به‌ 543 لیره‌.
- دوێــنێ یه‌كــشەمــمە: 100 دۆلار به‌ 546 لیره‌ بوو.


ئ: س . م



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure