رازى هۆرامى له‌ سه‌د لاپه‌ڕه‌دا بڵاوكرایه‌وه‌

هەواڵ / که‌لتور :: 12/11/2018‌ :: 202‌ جار بینراوە

تاگ :: رۆشنبیرى

دواڕۆژ
له‌م رۆژانه‌دا كتێبێك به‌ شێوه‌زارى هه‌ورامى و به‌ناونیشانى (رازى هۆرامى) له‌ نووسینى ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵـڵا كه‌وته‌ كتێبخانه‌كانى كوردستانه‌وه‌.

كتێبه‌كه‌ بریتیه‌ له‌ حه‌وت كورته‌چیرۆك كه‌ به‌شێوه‌زارى هه‌ورامى نووسراونه‌ته‌وه‌ و وه‌ك نووسه‌ر ده‌ڵێت: "هه‌ر چیرۆكه‌یان باس له‌ رووداو و كه‌سێتیه‌كى تایبه‌ت ده‌كات و گوزارشتێكه‌ له‌ ژیانى ئه‌مڕۆى كۆمه‌ڵى كورده‌وه‌رى به‌گشتى نه‌ك ته‌نیا خه‌ڵكى ناوچه‌ى هه‌ورامان". بۆیه‌ پێیوایه‌ كه‌ "خزمه‌تێكه‌ به‌ ئه‌ده‌ب و كلتورى كوردى و فه‌رهه‌نگى هه‌ورامان".

ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵـڵا تایبه‌ت به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: "كتێبه‌كه‌م 100 لاپه‌ڕه‌یه‌ و رێبازى په‌یڕه‌وكراوى نووسینى چیرۆكه‌كانیش (مه‌دره‌سه‌ى -ماگى رایالیزم)ه‌، واتا واقیعم تێكه‌ڵ به‌ فه‌نتازیى كردووه‌ و به‌بیر و خه‌یاڵى خۆم دامڕشتوون". 

رازى هۆرامى، هه‌ژده‌یه‌مین كتێبى نووسه‌ره‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure