"پارتى ده‌یه‌وێت حكومه‌تێكی جیاواز پێكبهێنرێت"

هەواڵ / کوردستان :: 12/11/2018‌ :: 657‌ جار بینراوە

تاگ :: پارتی

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار
ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى پارتى رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌ نزیكترین كاتدا دانووستاندن بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌نجامده‌درێت، به‌ڵام پارتى ده‌یه‌وێت حكومه‌تێكی جیاواز له‌ حكومه‌ته‌كانى پێشوو پێكبێت.


پشتیوان سادق، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیموكراتى كوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 12ى تشرینى دووه‌می 2018 به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: لەنزیکترین کاتدا دانووستانى نێوان لایەنەکانى هه‌رێم بۆ پێکهێنانى کابینەى نوێى حکومەتی هه‌رێم دەستپێدەکات، به‌ڵام تائێستا پارتى بڕیارى له‌باره‌ى ژماره‌ى ئه‌و حزبانه‌وه‌ نه‌داوه‌ كه‌ به‌شدارى كابینه‌ى نوێ ده‌كه‌ن.

وتیشى: "ژماره‌ى به‌شدارى حزبه‌كان و پێدانى پۆسته‌كانى كابینه‌ى نوێ له‌سه‌ر شێوازى گفتوگۆكان ده‌مێنێته‌وه‌، به‌ڵام پارتى ده‌یه‌وێت حكومه‌تێكی جیاواز له‌ حكومه‌ته‌كانى پێشوو پێكبێت".

له‌باره‌ى ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ى باس له‌ خراپى ته‌ندروستى مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى پارتى ده‌كه‌ن، پشتیوان سادق، وتى: "به‌خۆشحاڵییه‌وه‌ جەنابى سەرۆک بارزانى بەسەلامەتى گەڕاوەتەوە، بۆیه‌ له‌نزكترین كاتدا گفتوگۆکان دەستپێدەکەنەوە".

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure