له‌ هه‌ولێر ژماره‌یه‌ك كه‌س به‌ ڤیزاى ساخته‌وه‌ ده‌ستگیركران

هەواڵ / کوردستان :: 12/11/2018‌ :: 171‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
دیارترین مانشێتى ژماره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 12ى تشرینى دووه‌مى 2018ى به‌شێك له‌ رۆژنامه‌ كوردییه‌كان:

كوردستانى نوێ:

- ئه‌مڕۆ (نوێنه‌ران) كۆده‌بێته‌وه‌
  * ته‌واوكردنى كاره‌كانى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێ
- سه‌رۆك كۆمار: به‌دیهێنانى ئۆقره‌یى و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌ ناوچه‌كه‌دا
  * له‌لایه‌ن میرى كوێت و وه‌زیر و گه‌وره‌ لێپرسراوانه‌وه‌ پێشوازیى لێكرا 
- كۆسره‌ت ره‌سوڵ: كورد به‌ یه‌كده‌نگى به‌شداربێت له‌ حكومه‌تى نوێى عیراقدا
- ورده‌كاریى په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌ڵمانیا و هه‌رێم له‌ بوارى خوێندنى باڵادا
- پلانى حكومه‌تى هه‌رێم بۆ زیادكردنى كاره‌باى نیشتمانى
- سلێمانى ئاهه‌نگێكى موزیكى میللى له‌ئامێز ده‌گرێت

خه‌بات:
- وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ ده‌یه‌وێ ژماره‌ى لیواكانى كه‌م بكاته‌وه‌
- كۆیه‌ .. شارێكى پشتگوێخراو له‌ڕووى خزمه‌تگوزارییه‌وه‌
- ئه‌مریكا .. ژماره‌ى قوربانیى ئاگره‌كه‌ى كالیفۆرنیا له‌ به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌
- ئه‌ڵمانیا له‌ كوده‌تایه‌كى سه‌ربازیى مه‌ترسیدار رزگارى ده‌بێت
- به‌ بڕیارى نێچیرڤان بارزانى، لیژنه‌یه‌كى باڵا بۆ چاره‌كردنى زه‌وییه‌كانى سۆران پێكدێت
- له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر ژماره‌یه‌ك كه‌س به‌ ڤیزاى ساخته‌ ده‌ستگیركران

رووداو:
- یه‌كێك له‌ تۆمه‌تبارانى رووداوه‌كه‌ى كه‌سنه‌زان پێشتر خوشكێكى خۆى كوشتووه‌
- بڕیارێكى وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ پشتگوێده‌خرێت
- ئه‌مساڵ 222 ده‌رمانخانه‌ و كۆگا و نۆرینگه‌ى هه‌ولێر داخراون
- دوو ساڵى یه‌كه‌م ده‌ستكاریى په‌یكه‌رى حكومه‌ت ناكرێت
- ئیره‌ج مه‌سجدى، باڵیۆزى كۆمارى ئیسلامیى ئێران له‌ عێراق بۆ (رووداو): دكتۆر به‌رهه‌م له‌ دۆستانى كۆمارى ئیسلامییه‌ و ئێمه‌ لێى رازین
- داعش هه‌فتانه‌ سێ موختار ده‌كوژێت
- له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌ى ناوه‌نده‌كه‌ كێشه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێو ناوه‌ندى حه‌یرانبێژان

هه‌ولێر:
- حكومه‌تى هه‌رێم ده‌زگایه‌كى باڵا بۆ كۆنتڕۆڵى خۆراك و ده‌رمان داده‌مه‌زرێنێ
- 11 كه‌سى تر به‌هۆى لافاوه‌وه‌ له‌ ئوردن گیانیان له‌ده‌ستدا
- سزایه‌كانى ئه‌مریكا و كاریگه‌رییه‌كانى له‌سه‌ر ئێران



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە