ژمارەیەك بەرپرسی بانكی ناوەندی ئێران دادگایی دەكرێن

هەواڵ / ئابوری :: 12/11/2018‌ :: 173‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محەمەد
وتەبێژی دەسەڵاتی دادوەری ئێران رایدەگەیەنێت: جێگری پێشووی سەرۆکی بانكی ناوەندی ئێران و بەرێوەبەری گشتی بانكه‌كه‌ و شەش بەرپرسی دیكەی دادگایی دەكرێن.


غولام حوسین ئێژەیی، وتەبێژی دەسەڵاتی دادوەری ئێران، دوێنێ یەکشەممە 11ی تشرینی دووەم بە ئاژانسی ئیرنای ئێرانی راگەیاند:  ئەحمەد عێراقچی، جێگری پێشوی سەرۆکی بانكی ناوەندی و بەڕێوەبەری گشتی ئەو بانكە و شەش كەسی دیكە بە تۆمەتی بڵاوكردنەوەی دۆلار و دراو لە دەرەوەی یاساكانی بانكداری ئێران دادگایی دەكرێن.

بە وتەی ئێژەیی، 11 كەسی دیكە لەسەر هەمان دۆسیە دەستگیرکراون و دادگاییكراون.

رونیشیکردەوە: وەلی سەیف، سەرۆكی پێشووی بانكی ناوەندی ئێران و ئەحمەد عێراقچی، جێگری پێشووی بانكی ناوەنی، رێگری چوونە دەرەوەی وڵاتیان لێدەكرێت.

ئەو وتەبێژە وتیشی: لە هەفتەی رابردوودا 96 کەس بە تۆمەتی گەندەڵی ئابووری لەو وڵاتە دەستگیركراون. 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure