زانیاری دەربارەی کردنەوەی پێشانگەی نێودەوڵەتی سلێمانی

هەواڵ / ئابوری :: 12/11/2018‌ :: 257‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محەمەد
ئامادەکارییەکان بۆ کردنەوەی پێشانگەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەستیپێکردووە، ئەمەش لەکاتێکدایە ساڵی رابردوو بەھۆی خراپی رەوشی ئابورییەوە پێشانگەکە نەکرایەوە.

عەلی بەشیر، بەڕێوەبەری کۆمپانیای (عراق التقدم) بۆ پێشانگە و كۆنگره‌كان بەدواڕۆژی وت: "دواى دواخستنى  بۆ ماوه‌ى ساڵێك به‌هۆى بارودۆخه‌ نه‌خوازراوه‌كانى ناوچه‌كه‌ كۆمپانیاى (عراق التقدم) بۆ پێشانگە و كۆنگره‌كان بۆ ئه‌مساڵیش خولى سێزده‌یه‌مى پێشانگەى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى (DBK کوردستان) به‌ به‌شدارى ژماره‌یه‌كى زۆر كۆمپانیاى بیانى و ناخۆیى ساز ده‌كەین".

وتیشی: "بەشداربوانی پێشانگەکە له‌ چه‌ند وڵاتێكى ده‌ورووبه‌ری ناوچه‌كه‌ وەک تورکیا، ئێران، میسر و وەکیلەکانی بەشێکی زۆری کۆمپانیاکانی وڵاتە ئەورووپییەکان به‌شدارن، جگه‌ له‌ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌كى به‌رچاو له‌ كۆمپانیاكانى وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى حكومه‌تى ناوه‌ندى عێراق".

ئەوەشی وت: "تائێستا زیاتر لە 75 کۆمپانیا بەشدارن، كۆمپانیا به‌شداره‌كانى ئه‌م خوله‌ى پێشانگەى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى له‌ بواره‌كانى بیناسازى، په‌یوه‌ندییه‌كان، نیشته‌جێبوون، خوراك، ئامێره‌ قورسه‌كان و گه‌لێك بوارى دیکەن، ئەم پێشانگەیەش ده‌بێته‌ ده‌رفه‌تێكى باش بۆ ئاشنابوون له‌نێوان بازرگانان و خاوه‌نكارانى هه‌رێمى كوردستان و وڵاتانی دیکە".

پێشانگەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ ماوه‌ى 6 ڕۆژ به‌رده‌وام ئه‌بێت له‌ به‌روارى 23ی تشرینی دووەمی 2018 تاوەكو 28 تشرینى دووه‌م بەردەوامدەبێت.

داڕشتنەوە: ئەروەند عومەر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure