هاووڵاتیانى كه‌نداو له‌ ساڵێکدا 60 ملیار دۆلاریان له‌م بوارەدا خه‌رجكردوه‌

هەواڵ / ئابوری :: 11/11/2018‌ :: 249‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
رێكخراوێكى بوارى گه‌شتوگوزارى نێوده‌وڵه‌تى ئاشكرایكردوه‌: تێكڕاى خه‌رجى بوارى گه‌شتوگوزارى هاووڵاتیانى وڵاتانى كه‌نداو ساڵى 2017 به‌رزبوه‌ته‌وه‌ و گه‌یشتوه‌ته‌ زیاتر له‌ 60 ملیار دۆلار.


زوراب بولولیكاشفیلى، ئه‌میندارى گشتى رێكخراوى گه‌شتوگوزارى نێوده‌وڵه‌تى رایگه‌یاندوه‌: "ساڵى 2017  تێكراى خه‌رجى هاووڵاتیان له‌ بوارى گه‌شتوگوزار به‌رزبوەته‌وه‌ بۆ 60 ملیار دۆلار، له‌ كاتێكدا ساڵى 2010 خه‌رجییه‌كانیان 40 ملیار دۆلار بووه‌ كه‌  6.5 هێندەى خه‌رجى وڵاتانى جیهان زیاتره‌ و ده‌كاته‌ 200 ملیار ریاڵ بۆ سه‌رجه‌م وڵاتانى كه‌نداو.

هاوكات بیتەر دى وایڵد، سه‌رۆكى لیژنه‌ى گه‌شتوگوزاریى ئه‌وروپى رایگه‌یاندوه‌: "گه‌شتیارانى وڵاتانى ئه‌نجومه‌نى هاریكارى كه‌نداو بازاڕێكى گرنگن بۆ گه‌شتوگوزاریى له‌ئه‌وروپا و پێویستیشه‌ سود  له‌ گه‌شتیارانى وڵاتانى كه‌نداو وه‌ربگرین".

 

ئامادەکردنی: سیروان محەمەد

داڕشتنەوە: ئەروەند عومەر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure