ڤیدیۆ: سه‌رۆك ئه‌مریكا له‌به‌رده‌م میدیاكاراندا سه‌رۆكى فره‌نسا ئیحراج ده‌كات

هەواڵ / جیهان :: 11/11/2018‌ :: 1211‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
له‌ نوێترین رووداودا سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌به‌رده‌م كامێراى میدیاكاندا سه‌رۆكى فره‌نسا ئیجراج ده‌كات و شاره‌زایانیش هۆكاره‌كه‌شى بۆ توڕه‌بوونى تره‌مپ له‌ پێشنیارێكى ماكرۆن ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌.


پێده‌چێت خۆبه‌زلزانیى دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌ مامه‌ڵه‌كردنیدا له‌گه‌ڵ هاوتا فره‌نسییه‌كه‌یدا ته‌نیا هه‌ر له‌ تویته‌ردا نه‌بێت، چونكه‌ له‌به‌رچاوى كۆمه‌ڵێك وێنه‌گر و كاتێك كه‌ ماكرۆنى سه‌رۆكى فره‌نسا له‌به‌رده‌م كۆشكى ئیلیزییه‌ له‌ شارى پاریسى پایته‌خت دوێنێ شه‌ممه‌ 10/11/2018 ده‌ستى بۆ ته‌وقه‌كردن له‌گه‌ڵ ترامپدا درێژكرد، تره‌مپ ده‌ستى نه‌هێنا، ئه‌مه‌ش بووه‌ مایه‌ى ئیحراجبوونى ماكرۆن.

هه‌ندێك كه‌س هۆكارى ئه‌مه‌ ده‌گێڕنه‌وه‌ بۆ پێشنیاره‌كه‌ى فره‌نسا سه‌باره‌ت به‌ دروستكردنى سوپایه‌كى ئه‌وروپى بۆ پاراستنى ئه‌وروپا له‌ دوژمنه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كان، به‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانیشه‌وه‌.

داڕشتنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە