باران نه‌یهێشت سه‌رۆكى ئه‌مریكا كارێك بكات

هەواڵ / جیهان :: 11/11/2018‌ :: 405‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
كۆشكى سپى رایگه‌یاند: دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا نه‌یتوانى ئاماده‌ى ئاهه‌نگى یادى ئه‌و سه‌رباز و كارمه‌ندانه‌ى هێزى پیاده‌ى ده‌ریایى وڵاته‌كه‌ى بێت كه‌ له‌ جه‌نگى یه‌كه‌مى جیهانیدا كوژران و له‌ گۆڕستانێكى ئه‌مریكییدا له‌ فره‌نسا نێژراون.


كۆشكى سپى وتى: "باران نه‌یهێشتووه‌ سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌كاتى دیاریكراودا بگاته‌ شوێنى رێوڕه‌سمه‌كه‌".

ئاماده‌ نه‌بوونى ترامپ رووبه‌ڕووى ره‌خنه‌یه‌كى زۆرى كردووه‌ته‌وه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و هه‌ندێك كاربه‌ده‌ستى ئه‌مریكى و بریتانى و ئه‌و كاره‌ى تره‌مپ-یان به‌ سووكایه‌تیكردن لێكدایه‌وه‌ به‌ سه‌ربازانى وڵاته‌كه‌ى

 

پێداچوونه‌وه‌: هه‌ستیار قادر 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure