لەسەر داربرین 3 ملیون دینار سزادرا

هەواڵ / کوردستان :: 10/11/2018‌ :: 514‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، رەڤەند گوھەرزی 
هەفتەی رابردوو کەسێک لە سنوری پارێزگای دھۆک بە تۆمەتی برینی ٣٠٠٠ دار دەستگیرکرابوو، ئەمڕۆ دادگای دھۆک بریاری کوتایی لەسەر سزاکەی دەرکرد، پارێزەرێکیش دەڵێت: "بە بریاری دادگا ئەو کەسە سێ ملیون دینار سزادراوە".

لەسەر برینی ٣٠٠٠ ھەزار داری تەڕ لە ناحیەی مانگێشک لە سنوری پارێزگای دھۆک، پۆلیسی پاراستنی ژینگە، کەسێکیان دەستگیرکردبوو چاوەڕێ دەکرا بە تووندی سزا بدرێت .

هاوكات بەرێوەبەری ژینگەی دھۆک راگەیاند، لە گوندی بەڕۆشکی شەعدینا کەسێک بە موڵەتی شارەوانەی ٣٠٠٠ داری تەڕ به‌ حەفرە بڕیوەو دەیویست زەوییەکە بۆ چاندن بەکاربهێنێت .

محەمەد تاھر بریفکانی، بەرێوەبەری ژینگەى دھۆک به‌ دواڕۆژ راگەیاند: دوای ئەنجامدانی ئەو کارە ھێزەکانی پۆلیسی پاراستنی ژینگە ئاگادارکران و راستەوخۆ دەستگیرکرا و و رەوانەی دادگامان کرد".

بریفکانی ئاماژەی بەوەشکرد ئەو لیژنەیەی بەدواداچوونى لەسەر ئەو بابەتە کردبوو، سزای ٦٠ ملیۆن دیناری لەسەر تۆمه‌تباره‌كه‌ دانابوو، بەپێی یاساش دەبوایە بۆ ماوەی شەش مانگ زیندانى بكرایه‌.

لەلایەکی ترەوە پارێزەر بەھادین دەشتانی، لە دادگای دھۆک بە دواڕۆژی راگەیاند: دوای ئەوەی بابەتی بڕینی ٣٠٠٠ ھەزار دار لەلایەن کەسێک لە سنوری پارێزگای دھۆک گەیشتە دادگای دھۆک، دادگاش بریاری کوتایی لە سەردا.

دەشتانی وتیشی: "بەپێ بریاری دادگا، ئەو کەسە سێ ملیون دینار سزادراوە، ئەگەر ئەو برە پارەیەش نەدات، ئەوا بۆ ماوەی سێ مانگ زیندانی دەکرێت".

بەپێ یاسایی ژمارە ٨ی ساڵی ٢٠٠٨ی ژینگە، سزادانی سەرپێچیکاری ژینگە بە پارە، لە نێوان ١٠٠ ھەزار تا ٢٠٠ ملیون دیناری عێراقی سزا دەدرێت.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە