كەشناسی له‌سه‌ر ئه‌و هەورەی ئاسمانی سلێمانی گرتووه‌تەوە زانیاری ده‌خاته‌ڕوو

هەواڵ / کوردستان :: 10/11/2018‌ :: 18850‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاوارە حەمید
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم زانیاری لەسەر هەوری Cb دەدات كە ئاسمانی پارێزگای سلێمانی گرتووەتەوە و دەڵێت: "بارانی بەلێزمە و هەورە تریشقەی بەدواوەدێت".


بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوەو تیایدا هاتووە "لە ئەنجامی ناجێگیری كەش، هەروەها بوونی رادەی شێی بەرز كە دەبێتەهۆی دروستبوونی هەوری جۆری Cu لەهەندێک كات و شوێن، كە ئەمەش دواتر دەبێتە بارانی بەلێزمە و هەورە تریشقە".

لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەشكراوە كە ئەو هەورە لە ئێستادا پارێزگای سلێمانی گرتووەتەوەو  ئەگەر هەیە لە هەندێک ناوچەی تری هەرێم ئەمە رووبدات.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure