له‌باره‌ى كردنه‌وه‌ی كه‌شتی سلێمانی توركیا داوایه‌ك ئاڕاسته‌ى سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌كرێت

هەواڵ / ئابوری :: 10/11/2018‌ :: 2041‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
ژمارەیەك پەرلەمانتاری كورد لە پەرلەمانی عێراق داوایان لەسەرۆكایەتی پەرلەمان كردووە، راگرتنی گەشتی نێودەوڵەتی سلێمانی - توركیا بخاتە بەرنامەی كارەوە بۆ چارەسەری ئەو گرفتە.

دكتۆر میران محەمەد، پەرلەمانتاری یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق بە دواڕۆژی راگەیاند، ئەمڕۆ 10ی تشرینی دووەم، 67 واژووی پەرلەمانتاری كورد و عەرەبی كۆكردۆتەوە بەمەبەستی ئاڕاستەكردنی نووسراوێك بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمان بۆ گفتوگۆكردن لەسه‌ر کێشەی راگرتنی گەشتی نێودەوڵەتی سلێمانی- توركیا.

ناوبراو روونیكردەوە، ئەو نووسراوە كاریگەری دەبێت و لە بەدواداچوونیش دەبن بۆ چارەسەری كێشەكە، چونكە ناكرێت هاووڵاتییەك لە سلێمانییەوە بڕواتە هەولێر یان بەغدا بۆ گەشتی توركیا، جگە لەوەش هەوڵدەدەن لەداهاتوودا لەسەر ئەو كێشەیە، وەزیرانی دەرەوە و گواستنەوەی عێراق بانگهێشتی پەرلەمان بكەن.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە