کەشناسی هەرێم کاتی باران بارینی راگەیاند

هەواڵ / کوردستان :: 10/11/2018‌ :: 30457‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاوارە حەمید
باران بارین دەستی پێكردەوە و كەشناسی دەڵێت، تاوەكو سێ رۆژی تر ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و نمە باران بەردەوام دەبێت.

بژار ئەكرەم، بەرپرسی بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئەمڕۆ شەممه 10ی تشریی دووەم بە دواڕۆژی راگەیاند: لە ئێستادا ئاسمانی هەولێر داپۆشراوە بە هەوری نزم و نمە بارانی كەم دەبارێ.
وتیشی: "بۆ ماوەی سێ رۆژی تر ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و نمە باران بەردەوامی دەبێت و هەورە تریشقە دەستپێدەكات".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure