كه‌شناسى زانیارى له‌سه‌ر كه‌شوهه‌واى چه‌ند رۆژى داهاتوو بڵاوده‌كاته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 09/11/2018‌ :: 21378‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لى 
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: تاوه‌كو سێ رۆژى داهاتوو جگه‌ له‌ نمه‌ بارانێكى كه‌م له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان هیچ بارانێك له‌ هه‌رێمى كوردستان نابارێت.

 
بژار ئه‌كره‌م، به‌رپرسى به‌شى پێشبینى له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسى و بوومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێم ئه‌مڕۆ هه‌ینى 9تشرینى دووه‌م، به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند :"كاریگه‌رى شه‌پۆلێكى نیمچه‌ باراناوى له‌ ده‌ریاى سووره‌وه‌ روو له‌ ناوچه‌كانى خوارووى عێراق ده‌كات، به‌ڵام بارانێكى كه‌م ده‌بارێت".

وتیشى :"ئه‌و كاریگه‌رییه‌ى رووله‌ ناوچه‌كانى خوارووى عێراق ده‌كات به‌مهۆیه‌وه‌ له‌ناوچه‌ شاخاوییه‌كانى هه‌رێم-یش ئه‌گه‌رى نمه‌ بارانێكى كه‌م هه‌یه‌ ببارێت، به‌ڵام له‌ سه‌نته‌رى پارێزگاكان باران نابارێت".

به‌ پێی ئامارێكی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی هه‌رێمیش تاوه‌كو ئێستا كۆی گشتی رێژه‌ی بارانبارین له‌ شاره‌كانی هه‌رێم به‌مشێوه‌یه‌ بووه‌: هه‌ولێر 77.6ملم، سلێمانی 126.5ملم، دهۆك 86.7 ملم، كه‌ركوك 67.2 ملم و هه‌ڵه‌بجه‌ 79.9ملم.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە