داقوق: گه‌نجێك به‌ ده‌ستڕێژى گوللـه‌ گیانی له‌ده‌ستدا

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 384‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری
ئه‌مشەو پێنجشەممە 8ی تشرینی دووەم، لەناوچەی حەفتەغاری قەزای داقوق گەنجێکی کورد به‌هۆى دەستڕێژی گوللـەوه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.


ئازاد رۆستەم، بەرپرسی کۆمیتەی داقوقی یەکێتی بە دواڕۆژ-ی راگه‌یاند :"ئەو گەنجەی کوژراوە ناوی شێرزاد محەمەد-ه‌، لەکاتی گەڕانەوە بۆ ماڵەوە لەئاوایی دارای ناوچەی حەفتەغار لەناو حەوشەی خۆیان دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللـەو بریندارکراوە".

وتیشی :" لەکاتی گواستنەوەی بۆ نه‌خۆشخانه‌ له‌ کەرکوک گیانی لەدەستداوە".

بەرپرسی کۆمیتەی داقوقی یەکێتی  ئاماژەی به‌وه‌شکرد :"تا ئێستا هیچ زانیاریەک لەبارەی بکوژەکانەوە نەزانراوە".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure