داعش بەهاوەن هێرشدەکاتە سەر ناحیەی جەلەولا

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 21991‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 
داعش به‌ چه‌كی هاوه‌ن بۆردومانی ناو ناحیه‌ی جه‌له‌ولا ده‌كات و هێزه‌كانیش ڕووبه‌ڕوویان بوونه‌ته‌وه.


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئاسایشی جه‌له‌ولا به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند؛ ماوه‌ی نیو كاتژمێره‌ له‌ سنووری جه‌له‌ولا شه‌ڕوپێكدادان له‌نێوان چه‌كدارانی داعش و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌ستی پێكردووه‌ و به‌رده‌وامیی هه‌یه.

وتیشی: "چه‌كدارانی داعش له‌ سنووری گوندی تبجه‌وه‌ به‌ چه‌كی هاوه‌ن بۆردومانی ناو جه‌له‌ولا ده‌كه‌ن و چه‌ند هاوه‌نێك له‌ گه‌ڕه‌كی ته‌لیعه‌ی ناحیه‌كه‌ كه‌وتوه‌ته‌ خواره‌وه،‌ به‌ڵام تا ئێستا زیانیان نه‌بووه‌".

ئاشكراشیكرد: هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ته‌قه‌یه‌كی زۆر ئاڕاسته‌ی شوێنی چه‌كداره‌كان ده‌كه‌ن و به‌هۆی ته‌قه ‌و گوله‌ هاوه‌نه‌كانه‌وه‌ هاووڵاتیانی ناحیەكە له‌ حاڵه‌تی شڵه‌ژان و ترس و بارودۆخێكی ئاڵۆزدان.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure