باڵیۆزی نوێی ئه‌مریكا له‌عێراق دیاریكرا

هەواڵ / جیهان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 189‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا باڵیۆزێكی نوێی خۆی بۆ عێراق دیاریدەكات و شوێنی دۆگلاس سیڵیمان دەگرێتەوە.


رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو دۆناڵد تره‌مپ سەرۆكی ئەمریكا (ماسیو توێڵه‌ر) به‌ باڵیۆزی نوێی ئه‌مریكا له‌ عێراق دیاریده‌كات.

توێڵه‌ر باڵیۆزی ئه‌مریكا بوو له‌ یه‌مه‌ن, بۆ شوێنی (دۆگڵاس سیڵیمان) دیاریكراوە كه‌ له‌ساڵی 2016ه‌وه‌ باڵیۆزی ئه‌مریكایه‌ له‌ عێراق.

توێڵه‌ر پێشتریش باڵیۆز بووه‌ له‌ كوێت و جێگری كاروباره‌كانی باڵیۆزیش بووە له‌ كونسڵخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ قاهیره‌ و ده‌وحه‌.

توێڵه‌ر دانیشتووی ویلایه‌تی یوتایه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی ناوی (دینیس گرنیی)یە و پێنج منداڵیان هه‌یه‌ و خاوه‌نی بروانامه‌یه‌ له‌ زانكۆی بریگهام و هارڤارد.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure