تە‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ موسڵ 13 كه‌سی كرده‌ قوربانی

هەواڵ / عێراق :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 62‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، محه‌مه‌د عه‌لی
ئێوارەی ئەمڕۆ ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو، له‌ چێشتخانه‌یه‌كی شاری موسڵ ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی كرده‌ قوربانی.


سه‌نته‌ری راگه‌یاندنی ئه‌منی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو، له‌ نزیك یه‌كێك له‌ چێشتخانه‌كانی لای راستی موسڵ ته‌قیوەتەوە‌، ژماره‌یه‌ك كه‌سی كردۆتە‌ قوربانی.

سه‌نته‌ری راگه‌یاندنی ئه‌منی ئاشكراشیكرد: ته‌قینه‌وه‌كه‌ بووته‌هۆی گیانله‌ده‌ستدانی دوو كه‌س و برینداربوونی 11 كه‌سی تر، زیانی ماددیشی به‌ چه‌ند ئۆتۆمبیلێكی نزیك رووداوه‌كه‌ گه‌یاندووە.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure