له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر 19 كه‌س به‌ پاسپۆرت و ڤیزاى ساخته‌وه‌ ده‌ستگیر كران

هەواڵ / کوردستانی :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 526‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 
به‌ڕێوه‌به‌ری بنکەی نشینگە و پاسپۆرت لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر رایده‌گه‌یه‌نێت: دوێنی چوارشه‌ممه، 19 كه‌سیان له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ پاسپۆرت و ڤیزای ساخته‌یان پێبووه‌ ویستوویانه‌ گه‌شتبكه‌ن بۆ وڵاتانى ئه‌وروپا. 


رزگار فەرزەندە، به‌ڕێوه‌به‌ری بنکەی نشینگە و پاسپۆرت لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: ئێواره‌ی رۆژی چوارشەممه‌ 7ی تشرینی دووه‌م، 19 هاوڵاتییان به‌ ڤیزا و پاسپۆرتی ساخته‌وه‌ ده‌ستگیر كردووه‌". 

وتیشی: "ئه‌وانه‌ی ده‌ستگیركراون 9 هاوڵاتی كورد و 6 هاوڵاتی به‌ ره‌گه‌ز غينى و دوو هاوڵاتی عه‌ره‌ب و دوو هاوڵاتی سوری بوون هه‌وڵیانداوه‌ لەڕێگه‌ی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوه‌ گه‌شتبكه‌ن بۆ ئه‌وروپا". 

به‌ڕێوه‌به‌ری بنکەی نشینگە و پاسپۆرتى فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: یه‌كێك له‌وانه‌ی ده‌ستگیر كراوه‌، قاچاخچی بووه‌ و به‌ پاره‌ هاوڵاتى بردووه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات". 

هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر كه‌ نه‌یویست ناوى بڵاوبكرێته‌وه‌ بۆ دواڕۆژ ئاشكرایكرد: ماوه‌ی سێ مانگه‌ ڤیزای ساخته‌ به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر زیادیكردووه‌، زۆرینه‌ى ئه‌وانه‌ی ڤیزا و پاسپۆرتی ساخته‌یان پێ گیراوه‌ هاوڵاتی به‌ ڕه‌گه‌ز سوری، فه‌ڵه‌ستینی، عێراقی، كینیی و كورد بوون، زۆرینه‌یان ویستویانه‌ له‌ڕێگه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر-ه‌وه‌ گه‌شت بكه‌ن بۆ وڵاتانى ئه‌وروپا".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure