پێشمه‌رگه‌ هه‌ڵمه‌تێكی دژ به‌ داعش ئه‌نجامدا

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 545‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 8ى تشرینى  دووه‌م  هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ سنوری نێوان كفری - خورماتوو هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان پشكنین بۆ سه‌ر مۆڵكه‌و حه‌شارگه‌ی چه‌كدارانی داعش ئه‌نجامدا. 

فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ كه‌ نه‌یویست ناوى بڵاوبكرێته‌وه‌ به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند" له‌به‌ر ئه‌وه‌ی داعش له‌ ناوچه‌كه‌ جوڵه‌ی هه‌یه‌ و زانیارییان پێگه‌یشت له‌ چه‌ند شوێنێك بینراون، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ڵمه‌تێكیان ئه‌نجامدا". 

وتیشی" پێشمه‌رگه‌ له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا چه‌ند شوێن و گوندێكی نێوان خورماتوو - كفریان پشكنی و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ چه‌كدارێك نه‌بینراون، گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ شوێنه‌كانی خۆیان له‌ سنوری زنانه‌". 

ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، پێشمه‌رگه‌ به‌ به‌رده‌وامی چاودێری ئه‌و ناوچانه‌ ده‌كات كه‌ جوڵه‌ی چه‌كدارانی داعشی تێدا ده‌بنرێت و  كه‌ جار به‌جار ڕێگه‌ به‌ هاووڵاتی مه‌ده‌نی و شۆفێران ده‌گرن.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure