سنۆدن: سعودیه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی خاشقچی به‌رنامه‌یه‌كی سیخوڕیی ئیسرائیلی به‌كارهێناوه‌

هەواڵ / جیهان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 485‌ جار بینراوە

تاگ :: خاشقچی

دواڕۆژ
ئێدوارد سنۆدن كه‌ پێشتر كارمه‌ندی ئاژانسی ئاسایشی نیشتمانی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان بووه‌ ده‌ڵێت: "سعودیه‌ بۆ شوێنكه‌وتنی جه‌مال خاشقچی رۆژنامه‌نووس به‌رنامه‌یه‌كی سیخوڕیی ئیسرائیلی به‌كارهێناوه‌".

 
ئێدوارد سنۆدن له‌ كۆنفرانسێك له‌ ته‌لئه‌بیب كه‌ له‌ رووسیاوه‌ به‌ رێگه‌ی ڤیدیۆیی به‌شداریی كردبوو رایگه‌یاند: به‌رنامه‌ سیخوڕییه‌كه‌ ناوی پیگاسوسه‌ و له‌لایه‌ن گروپی ته‌كنه‌لۆجیاكانی NSO ده‌فرۆشرێته‌ حكومه‌ته‌ جیاجیاكان بۆ ئه‌وه‌ی نه‌یاره‌كانیان بدۆزنه‌وه‌". 


سنۆدن ده‌ڵێت: "سعودییه‌كان ده‌یانزانی خاشقچی ده‌چێته‌ كونسوڵخانه‌كه‌، چونكه‌ پێشتر واده‌یان بۆ دیاری كردبوو، به‌ڵام ئایا ئامانج و به‌رنامه‌كانیان چۆن ده‌زانی؟".


سنۆدن ده‌ڵێت: "مۆبایلی هاوڕێیه‌كی خاشقچی كه‌ ئه‌ویش له‌ كه‌نه‌دا له‌ تاراوگه‌ ده‌ژی ئه‌و به‌رنامه‌ سیخوڕییه‌ی تێدا چێنراوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئاگاداری زانیارییه‌كانی خاشقچی بن". واتا بۆ ئه‌وه‌ی شوێن خاشقچی بكه‌ون ئه‌و به‌رنامه‌ سیخوڕییه‌ ئیسرائیلییه‌یان له‌سه‌ر مۆبایلی چه‌ند هاوڕێیه‌كی چاندووه‌.


هاوكات (ستزن لاب) كه‌ دامه‌زراوه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌نه‌دییه‌ رایگه‌یاندووه‌: به‌ دڵنیاییه‌كی زۆره‌وه‌ ده‌ڵێین مۆبایلی عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز كه‌ هه‌ڵسوڕاوێكی سعودیه‌ و له‌ كه‌نه‌دا مافی نیشته‌جێبوونی هه‌میشه‌یی هه‌یه‌ به‌رنامه‌ سیخوڕییه‌كه‌ی پیگاسوسی تێدا چێنراوه‌. 


ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ چاودێرییه‌كی ته‌واوه‌تی مۆبایلی پێ ئه‌نجام ده‌درێت و به‌ به‌هێزترین به‌رنامه‌ی چاودێری و سیخوڕیی مۆبایل داده‌نرێت. 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure