دواین نرخى دراوه‌كان به‌كاتى داخستنى بازاڕ

هەواڵ / ئابوری :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 3174‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 8 ی تشرینى دووه‌می 2018، له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانى دراودا به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كى كه‌مى بەخۆیەوە بینى و تمه‌ن بە جێگیریی مایەوەو لیرەش كه‌مێك دابه‌زى.


شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى وت: "له‌ داخستنى بازاڕه‌كانى دراوى سلێمانیدا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار كه‌مێك به‌رزبووه‌ و 100 دۆلار به‌ 120.650 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار به‌ 120.575 دینار بوو".

به‌گشتى ئه‌مڕۆ به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌بوو:
- به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ 100 دۆلار بە 120.575 دینار.
- به‌كاتى داخستنی بازاڕ 100 دۆلار بە 120.650 دینار.

به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن:-
- كردنه‌وه‌ى بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.375.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنى بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.385.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنى بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.385.000 تمه‌ن حه‌واڵه‌.

- ئەمڕۆ به‌هاى لیره‌ى توركى: 100 دۆلار به‌ 544 لیره‌.
- دوێــنێ  چوارشەمــمە: 100 دۆلار به‌ 541 لیره‌ بوو.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure