گۆڕان تائێستا بڕیارى كۆتایى نه‌داوه‌

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 82‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
دیارترین مانشێتى ژماره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 8ى تشرینى دووه‌مى به‌شێك له‌ رۆژنامه‌ كوردییه‌كان: 

كوردستانى نوێ:
- به‌م نزیكانه‌ به‌ ره‌سمى كاندیدى پارتى بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران یه‌كلاده‌كرێته‌وه‌
  * گۆڕان تائێستا بڕیارى كۆتایى نه‌داوه‌
  * یه‌كگرتوو: پێویست ناكات وه‌فدى دانوستانكارى پێكهێنانى حكومه‌ت سه‌ردانمان بكات
- ئه‌مڕۆ (نوێنه‌ران) كۆده‌بێته‌وه‌
- ئه‌مریكا: دیموكراته‌كان له‌ كۆنگرێسدا یه‌كه‌من .. كۆمارییه‌كانیش ئه‌نجومه‌نى پیران ده‌به‌نه‌وه‌
  * دوو ژنى موسڵمان بوونه‌ ئه‌ندام كۆنگرێس
- ئه‌مساڵ سه‌رو سه‌د هه‌زار كۆچه‌ر به‌ره‌و ئه‌وروپا چوون .. دوو هه‌زار كۆچه‌ریش خنكاون
  * ئیسپانیا زۆرترین ژماره‌ى وه‌رگرتووه‌
- نه‌یاره‌ گه‌وره‌كه‌ى مێركل ده‌رده‌كه‌وێت
- سه‌رۆك كۆمار: ئاشتى و ئاسایش و ئۆقره‌یى بۆ ناوچه‌كه‌ و جیهان
- قوباد تاڵه‌بانى: دیالۆگى نیشتمانیى بنیاتنه‌ر بنه‌ماى چاره‌سه‌رى كێشه‌كان بێت
- له‌سه‌ر ئه‌ركى جه‌لالى سام ئاغا قوتابخانه‌یه‌كى نموونه‌یى كرایه‌وه‌
- مریه‌مى قازى دوا ماڵئاوایى كرد
- پلانه‌كانى ئاشتى ئه‌مریكا ره‌تده‌كاته‌وه‌
  * مه‌حمود عه‌باس: گرێبه‌ستى سه‌ده‌ وه‌ك به‌ڵێننامه‌ى بلفۆر تێناپه‌ڕێت
- ئه‌مریكا گوشاره‌كانى له‌سه‌ر سعودیه‌ چڕده‌كاته‌وه‌ .. داواى ئاگربه‌ست ده‌كات له‌ یه‌مه‌ن
- نه‌تانیاهۆ: سه‌قامگیریى سعودیه‌ گرنگه‌ بۆ ناوچه‌كه‌ و جیهان
- په‌یكه‌رێكى محه‌مه‌د سه‌ڵاح بووه‌ته‌ جێگه‌ى گاڵته‌جاڕى به‌كارهێنه‌رانى تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
- ژیاننامه‌ى ئه‌فسه‌رانى كورد (1921 - 2003) له‌ سوپاى عیراق له‌ سێ به‌رگى كتێبێكدا

خه‌بات:
- نێچیرڤان بارزانى و یان كۆبیش پرۆسه‌ى سیاسیى عێراق و هه‌رێمى كوردستانیان تاوتوێكرد
- عادل عه‌بدولمه‌هدى: چاره‌سه‌رێكى به‌ئینساف بۆ مادده‌ى 140 و به‌شه‌ بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان پێویسته‌
- د. مه‌حمود عوسمان: زیادكردنى زمانى كوردى له‌سه‌ر لۆگۆى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق نیازپاكییه‌
- له‌ چه‌ند رۆژى داهاتوودا شاندى پارتى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌
- د. دیندار زێبارى: به‌ هه‌وڵه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ ده‌یان گۆڕى به‌كۆمه‌ڵ له‌ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان دۆزراونه‌ته‌وه‌
- فازڵ میرانى: پارتى تاوه‌كو كورسیى زۆرتر بێت به‌رپرسیارێتیشى زۆرتر ده‌بێت 
  * به‌ كورسى مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێتى ناكه‌ین به‌ڵام ئه‌وانیش نابێ داواى 50 به‌ 50 بكه‌ن
- ئه‌مریكا به‌ نیازه‌ ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس بخاته‌ لیستى داواكراوانه‌وه‌
- به‌رلین..سیمینارێك سه‌باره‌ت ئایینى زه‌رده‌شتى به‌ڕێوه‌چوو
- ئه‌مریكا: گه‌مارۆكانى سه‌ر ئێران خۆراك و ده‌رمان ناگرێته‌وه‌
- هه‌ولێر..ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ند جۆره‌ پاره‌یه‌كى ساخته‌دا گیراوه‌
- شێخان..خوله‌كا دوروارێ هاته‌ ڤه‌كرن
- ئاڵوگۆڕى بازرگانى له‌ هه‌رسێ مه‌رزى فه‌رمیى نێوان هه‌رێم و ئێران به‌رده‌وامه‌
- 450 كوترێن جوراوجور ل ناڤ سه‌نته‌رێ باژێرێ دهوكێ دهێنه‌ بخودانكرن
- باژێرڤانیا زاخۆ 154 پارچه‌ زه‌ڤى ل سه‌ر زیندانیێن سیاسى دابه‌شكرن
- هه‌ولێر .. كارگه‌یه‌كى چپس داخرا و ته‌نێك گه‌نمه‌شامیش ده‌ستى به‌سه‌رداگیرا
- شانۆكار لاولاو عه‌بدوڵڕه‌حمان: دراما توركییه‌كان له‌ تیڤییه‌كان په‌خش نه‌كرێن، چونكه‌ به‌شێوه‌یه‌كى زه‌ق شیرازه‌ى كۆمه‌ڵگاى كوردى تێكداوه‌

هه‌ولێر:
- فازڵ میرانى: له‌ چه‌ند رۆژى داهاتوودا پارتى له‌گه‌ڵ یه‌كێتى و لایه‌نه‌كانى دیكه‌ كۆده‌بێته‌وه‌
- له‌ رۆژانى پشووش جموجۆڵى بازرگانى له‌ ده‌روازه‌ى حاجى ئۆمه‌ران به‌رده‌وام ده‌بێت
- گۆڕانكارى له‌ پرۆژه‌ یاساى بودجه‌ى عێراق ده‌كرێت
  * ئه‌مڕۆ لیژنه‌یه‌كى تایبه‌ت به‌ كێشه‌ى بودجه‌ پێك دێت
- تاكو كاره‌ساته‌كان دووباره‌ نه‌بنه‌وه‌، ئاوڕێك له‌ به‌رگرى شارستانى بده‌نه‌وه‌
- دوو تۆمه‌تبار له‌ رانیه‌ ده‌ستگیر كران
- وه‌زاره‌تى كاره‌با: كاتژمێره‌كانى پێدانى كاره‌با زیاد ده‌كات
- له‌پێناو ژینگه‌یه‌كى پاك با هه‌موومان (پاسكیل) لێخوڕین
- له‌ ساڵیادى كۆچى دوایى هونه‌رمه‌ند (شه‌ماڵ سائیب)دا .. ده‌نگێك كه‌ له‌بیر ناچێته‌وه‌
- مانگى داهاتوو چواره‌مین شاجوانى كوردستان بۆ ساڵى 2018 هه‌ڵده‌بژێردرێت



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure