هه‌فته‌ى داهاتوو ئه‌م شوێنانه‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرن

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 25163‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی
بڕیاره‌ له‌ ماوه‌ى هه‌فته‌ى داهاتوودا ژماره‌یه‌ك ده‌سته‌و وه‌زاره‌ت و توێژ مووچه‌ وه‌ربگرن و دواڕۆژ ئەو شوێنانه‌ ئاشكرا ده‌كات. 


سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس له‌ یه‌كێك له‌ خه‌زێنه‌كانى سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تى دارایی و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ كه‌ نه‌ویست ناوى بڵاوبكرێته‌وه‌ به‌ دواڕۆژى وت"له‌ رۆژى یه‌كشه‌ممه‌وه‌ 11ى تشرینى دووه‌م دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى ئابى رابردووى فه‌رمانبه‌ران ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌و سه‌ره‌تا مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌ردوو وه‌زاره‌تى شه‌هیدان وكاروبارى ئه‌نفالكراوان و دارایی‌ و مووچه‌ى كه‌سوكارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان دابه‌شده‌كرێت".

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشى"له‌ ماوه‌ى هه‌فته‌ى داهاتوودا چه‌ند وه‌زاره‌تێكى تریش دابه‌شده‌كرێت له‌وانه‌ وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و سامانه‌ سروشتیه‌كان".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure