دواین زانیارى له‌باره‌ى هاوتاكردنى مووچه‌ى شه‌هیدان و زیندانیانى سیاسى له‌گه‌ڵ به‌غدا

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 6934‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: سه‌ردانه‌كه‌ى ئه‌م جاره‌ى شاندى هه‌رێم بۆ هاوتاكردنى مووچه‌ى كه‌سوكارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراون و زیندانیانى سیاسى ئه‌نجامى باشى بووه‌و لێژنه‌یه‌كى هاوبه‌ش پێده‌هێنرێت.


شاندى وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانى حكومه‌تى هه‌رێم بۆ هاوتاكردنى مووچه‌ى كه‌سوكارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراون و زیندانیانى سیاسى له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ ئه‌مینداریه‌تى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و وه‌زاره‌تى دارایى و هه‌ردوو دامه‌زراوه‌ى شه‌هیدان و زیندانیانى به‌غدا كۆبوونه‌وه‌.

له‌باره‌ى ئه‌نجامى سه‌ردانه‌كه‌یان، فوئاد عوسمان وته‌بێژى وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانى هه‌رێم به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌كان ئه‌نجامێكى باشى هه‌بووه‌و ئەمیندارى گشتى ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریداوە لەماوەی دوو رۆژی داهاتوودا لیژنەیەكی هاوبەش بۆ دیراسەكردنی ئەو بابەتە پێكبهێنێت و لیژنەیه‌كی هاوبەش لەدامەزراوەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی عیراق و وەزارەتی شەهیدانى هه‌رێم و ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی پێكدێت، بەمەبەستی دەركردنی راسپاردەو رێنمایى تایبەت بەهاوتاكردنی موچەى كه‌سوكارى شه‌هیدان و زیندانیانى سیاسى.

وتیشى: "ئێمه‌ نوسراوێكى ئیمزاكراوى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێممان پێدان كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ره‌زامه‌ندى هه‌رێم له‌سه‌ر هاوتاكردنى مووچه‌كانیان، به‌گشتى وه‌ڵامه‌كانى به‌رپرسانى به‌غدا بۆ هاوتاكردنى مووچه‌، ئه‌رێنى بوون".

به‌هاوتاكردن و دابینكردنى مووچه‌ى كه‌سوكارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانى سیاسى له‌لایه‌ن حكومه‌تى عێراقه‌وه‌، زیاتر له‌ 40 ملیار دینارى مانگانه‌ بۆ حكومه‌تى هه‌رێم ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure