هێرشه‌كه‌ى ئه‌مریكا 12 كوژراوى لێكه‌وته‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 749‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
 ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 8ى تشرینى دووه‌م هێرشه‌كه‌ى سه‌ر یه‌كێك  یانه‌كانى سه‌ماكردن له‌ ویلایه‌تى كالیفۆرنیاى ئه‌مریكا 12 كوژراوى لێكه‌وته‌وه‌ كه‌ یه‌كێكیان هێرشبه‌ره‌كه‌ بووه‌ 


میدیاكانى ئه‌مریكا ئاشكرایان كرد كه‌ هێرشه‌كه‌ له‌ یانه‌ی شه‌وانه‌ى بۆردرلاین ئه‌نجامدراوه‌ كه‌ لانی کەم 200 کەسی تیابووە له‌ رۆژئاواى شارى لۆسئه‌نجلۆسی سه‌ر به‌ ویلایه‌تى كالیفۆرنیایه‌.

به‌پێى سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ 30 گولله‌ى ته‌قاندووه‌ به‌ ئاڕاسته‌ى ئاماده‌بووانى یانه‌كه‌وه‌و جگه‌ له‌ كوشتنى 11 كه‌س كه‌ یه‌كێكیان پۆلیس بووه‌ ته‌قه‌كه‌ره‌کە خۆی کوشتوە و 10 کەسی تریش بریندار بوون .

 تا ئێستا ده‌زگا ئه‌منییه‌كانى ئه‌مریكا ناسنامه‌ى ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌و هۆكارى ئه‌و هێرشه‌یان ئاشكرا نه‌كردووه‌.
 




  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure