"جێگیريى نرخی زێڕ لە قازانجی دەوڵەتە زلھێزەکانە"

هەواڵ / ئابوری :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 142‌ جار بینراوە

تاگ :: زێڕ و زیوو

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 
وتەبێژی زه‌ره‌نگه‌ران رایدەگەیەنێت: جێگیرى نرخی زێڕ لە قازانجی دەوڵەتە زلھێزەکانە هه‌ر بۆیەش بانكی نێوده‌وڵه‌تی هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وامه‌ بۆ هاوسه‌نگی له‌ بەرزی و نزمی نرخی زێڕ.


ھه‌ندرێن وەرتی، وتەبێژی زه‌ره‌نگه‌رانى هه‌ولێر ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 8ى تشرینى دووه‌م بە دواڕۆژی وت: سیاسەتی ئەمریکا و روسیا و جەمسەرەکان لەو ماوەیەدا هاوسه‌نگی  بەخۆیەوە بینیوە، بەتایبەتی نزیکبوونەوەی ئەمریکا لە کۆریای باشوور و دانوستانەکانی نێوانیان وایکردووە نرخی زێڕ لە ئاستێکدا بوەستێ، ئەو جێگیرییه‌ش لە نرخی زێڕ بۆ گەشەسەندنی بازرگانی نێودەوڵەتی لە قازانجی دەوڵەتە زلھێزەکانە، بۆیە تائێستا بانكی نێوده‌وڵه‌تی بەرز و نزمی نرخی زێڕی لە ئاستێک راگرتووە.

ئه‌وه‌شى وت: لە ساڵی 2013 ھاوردەكردنى زێڕ بۆ ھەرێمی کوردستان 114 ته‌ن بووه‌ و له‌و رێژه‌یه‌ش له‌ 70%ی ئەو ھاوردەکردنە بۆ شاره‌كانی خوارووی عێڕاق بووە، به‌ڵام بەھۆی دروستبوونی شەڕی داعش لە دوای ساڵی 2013ه‌وه‌ ئەم رێژەیە کەم بۆتەوە، بەشێوەیەک لە ساڵی 2017 بەھۆی داخرانی فڕۆکەخانەکان ته‌نها 22 ته‌ن و 290 کیلۆ زێڕ لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێره‌وه‌ ھاورده‌ی ھەرێمی کوردستان كراوه‌.

وته‌بێژى زه‌ره‌نگه‌ران ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: ئەو كه‌سه‌ی کاری بازرگانی بە کۆمەڵی زێڕ دەکات ئەگەر لە فڕۆکەخانەی ھەولێر 500 كیلۆ هه‌نارده‌ی دەرەوە بكات لەھەمان کاتدا دەبێت ھاوردەکردنیشی لەھەمان شوێنه‌وه‌ بێت، ئه‌وه‌ش لەبەر ھۆکاری تێکچوونی بازاڕ و ھاوسەنگی ئاستی نرخ، تا ھاوسەنگەیەکە وەکو خۆی بمێنێتەوە، چونکە سەرخان و ژێرخانی ئەو ووڵاتە بەستراوە بە بازرگانیەکی رێک و تۆکمە.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure