زه‌ریف: تره‌مپ ناچار ده‌بێت سیاسه‌ته‌كانی به‌رامبه‌ر به‌ ئێران بگۆڕێت

هەواڵ / جیهان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 154‌ جار بینراوە

دوارۆژ، ئاره‌زوو محه‌مه‌د
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ كاردانه‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌ قوناغی دووه‌می گه‌مارۆكانی سه‌ر ئێران له‌ لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ ده‌ڵێت: دوناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئەمریکا ناچار ده‌بێت سیاسه‌ته‌كانی به‌رامبه‌ر ئێران بگۆرێت.

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ پەیامێکی ڤیدیۆیدا کە میدیاکانی ئێران بڵاویانکردۆتەوە رایگه‌یاند: ئامانجی ئه‌مریكا له‌ سزاكانی سه‌ر ئێران، هاوڵاتیانی ئێرانە و ئه‌و سیاسه‌ته‌ش هیچ کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئێرانییه‌كان نابێت و له‌ كۆتاییدا ئه‌مریكا ناچار ده‌بێت سیاسه‌ته‌كانی بگۆڕێت.

وه‌زیری ده‌روه‌ی ئێران به‌ ئاماژه‌ به‌و كۆمپانیا و رێكخراوانه‌ی چوونه‌ته‌ لیستی سزاكانه‌وه‌ وتی: ئه‌مریكا ته‌نانه‌ت ئه‌و كۆمپانیانه‌شی خستۆته‌ ناو لیستی سزاكانه‌وه‌ كه‌ پێشتر سزایان نه‌خرابووه‌ سه‌ر و ئه‌وەش بێچاره‌بوونی واشنتن ده‌رده‌خات.

به‌نده‌ر چابه‌هار سه‌ر به‌ پارێزگای سیستان و به‌لۆچێستانە له‌ رۆژهه‌ڵاتی ئێران و ده‌كه‌وێته‌ نزیك ده‌ریای مكران و زه‌ریای هندییەوە.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure