سەندیكای دەرمانسازان هۆشداری دەداتە كۆگاكانی دەرمان

هەواڵ / کوردستان :: 09/11/2018‌ :: 332‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
سەندیكای دەرمانسازانی كوردستان كۆگاكانی دەرمانی ئاگادار كردۆتەوە ئەگەر دەرمان بفرۆشنە شوێنی نافەرمی فرۆشتنی دەرمان، غەرامە دەکرێن و كۆگاكانیشیان دادەخرێت. 


دکتۆر عەدنان قادر، جێگری نەقیبی سەندیكای دەرمانسازانی كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ دواڕۆژ رایگەیاند:"ئەنجومەنی وەزیران بڕیارێكی پێشوویان هەڵوەشاندەوە كە رێگەی بە كارمەندی تەندروستی دەدا مامەڵە بە دەرمانەوە بكات".

وتیشی: "لەبەر رۆشنایی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران و لەبەر فەرمانی وەزاریی وەزیری تەندروستی-ش، ئاگاداری كۆگاكانی دەرمان كراونەتەوە كە نابێت دەرمان بە شوێنی نافەرمی فرۆشتنی دەرمان بدەن".

روونیشیکردەوە:"ئەگەر كۆگاكانى دەرمان بەو شوێنانە بفرۆشن، بەبڕی ملیۆنێک دینار غەرامە دەکرێت، پاشان ئەگەر پابەندنەبوون بە بڕیارەكە، كۆگاكە بۆ ماوەی مانگێك دادەخرێت".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە