بۆ یه‌كه‌مجار دوو ژنی ڕه‌سه‌نی ئه‌مریكی چوونه‌ كۆنگرێسەوە

هەواڵ / جیهان :: 07/11/2018‌ :: 211‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ، هونه‌ر كه‌مال
بۆ یەكەمجار لەمێژووی ئەو وڵاتەدا، دوو ژنی ڕه‌سه‌نی ئه‌مریكی كه‌ هه‌ردووكیان سه‌ر به‌ دیموكراته‌كانن، بۆ كۆنگرێسی ئه‌مریكا هه‌ڵبژێردران.


شه‌ریس ده‌یڤیس ته‌مه‌ن 38 ساڵ كاندیدی دیموكراته‌كان له‌سه‌ر ویلایه‌تی كه‌نساس و ئه‌ندامی هۆزی ڕه‌سه‌نی (Ho-Chunk Nation)ه‌ و هاوڕه‌گه‌زبازه‌، توانی ببێته‌ ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مریكا.

كاندیدەكەی دیكە ناوی دێب هاڵاندی ته‌مه‌ن 57 ساڵە كاندیدی دیموكراته‌كانە و له‌سه‌ر ویلایه‌تی نیو مه‌كسیكۆ و ئه‌ندامی هۆزی ڕه‌سه‌نی ئه‌مریكی (Deb Haaland) توانی ببێته‌ ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مریكا.

ئه‌م دوو ژنه‌ی بوون به‌ ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مریكا هه‌ردووكیان ئه‌مریكی ڕه‌سه‌نن و ئه‌وه‌ش بۆ یه‌كه‌مجاره‌ دوو ژنی ئه‌مریكی ڕه‌سه‌ن ده‌بنه‌ ئه‌ندام له‌ كۆنگرێسی ئه‌مریكادا.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure