کاتی کۆبوونەوەی ترەمپ و پوتین لە پاریس دیاریکرا

هەواڵ / جیهان :: 07/11/2018‌ :: 200‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ، هونه‌ر كه‌مال
ئەمڕۆ چوارشەممە یوری یوشاكۆڤ ڕاوێژكار له‌ كۆشكی كرێمڵن له‌ ڕوسیا كاتی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی ڕوسیا و دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكای ئاشكرا كرد.

 
یوری یوشاكۆڤ ڕایگه‌یاند: ڕۆژی 11ی تشرینی دووه‌می 2018 ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی ڕوسیا و دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ كۆشكی ئیلیزێ له‌ فره‌نسا كۆده‌بنه‌وه‌".

ڕاشیگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ كۆشكی ئیلیزێ ده‌بێت و له‌ نیوه‌ڕۆ خوانێكی كورتدا یه‌كتری ده‌بینن.

پێشبینی ده‌كرێت پوتین و تره‌مپ له‌ كۆتایی مانگدا له‌ كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی وڵاتانی گروپی 20دا كه‌ له‌ ئه‌رجه‌نتین ئه‌نجام ده‌درێت، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی درێژخایه‌ن ئه‌نجام بده‌ن. 

پێشتر ترەمپ و پۆتین یەكەم كۆبوونەوەی دووقۆڵیی خۆیان لەشاری هێلسنكی پایتەختی فنلەندا كۆبوونەوە لەمانگی تەمموزی رابردوودا.


رۆژی دووشەممە و سێشەممەی رابردووش، جۆن بۆڵتن راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی كۆشكی سپی لەگەڵ گەورە بەرپرسانی روسیا كۆبۆوە، پێش ئەوەی چاوی بەسەرۆكی روسیا بكەوێت.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure