هاوكێشه‌ى پێكهێنانى حكومه‌تى هه‌رێم ئاڵۆزه‌

هەواڵ / کوردستان :: 07/11/2018‌ :: 325‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
دیارترین مانشێتى ژماره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 7ى تشرینى دووه‌مى به‌شێك له‌ رۆژنامه‌ كوردییه‌كان: 

كوردستانى نوێ:

- خولى پێنجه‌مى (په‌رله‌مان) ده‌ستیپێكرد
- سه‌رۆكى كاتیى په‌رله‌مان: دانیشتنه‌كه‌ به‌كراوه‌یى مایه‌وه‌ تا لایه‌نه‌كان ده‌گه‌نه‌ رێكه‌وتن
- سه‌رۆك كۆمار: ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ناوچه‌ وێرانكراوه‌كان
- سه‌عدى پیره‌: بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت هیچ جۆره‌ رێكه‌وتنێك نه‌كراوه‌
- كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران دواخرا
- ناكۆكى نێوان روسیا و ئۆكرانیا توندتر ده‌بێته‌وه‌
  * مێركلیش هه‌ڕه‌شه‌ى درێژكردنه‌وه‌ى سزاكانى سه‌ر روسیا ده‌كات
- كوردستانى نوێ پیرۆزبایى له‌ یه‌كێتى ژنان ده‌كات
- دیدگاكانمان بۆ ناسینى پرسى ژنان
- بۆ ئه‌وه‌ى ببیت به‌ ژنێكى سه‌ركه‌وتوو
- منداڵه‌كانت له‌ 99% له‌ كرداره‌كانته‌وه‌ فێر ده‌بن نه‌ك له‌ قسه‌كانته‌وه‌
- پرسى كورد، نامه‌یه‌ك له‌ نازم حیكمه‌ت-ه‌وه‌ بۆ كامه‌ران به‌درخان
- یه‌كه‌مین كه‌مپینى گه‌وره‌ له‌ كوردستان بۆ به‌كلتووركردنى پاسكیلسوارى

خه‌بات:
- ئه‌ندامانى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مان سوێندى یاساییان خوارد
- به‌مزووانه‌ پارتى و یه‌كێتى بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پێكهێنانى حكومه‌ت كۆده‌بنه‌وه‌
- محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود: له‌گه‌ڵ حكومه‌تى بنكه‌فراوان نیم
- رۆژانه‌ چوار تانكه‌ر نه‌وت له‌ به‌غداوه‌ ده‌گاته‌ هه‌ولێر
- پرۆژه‌یاساى قه‌ده‌غه‌كردنى نیقاب ده‌نگۆیه‌كى گه‌وره‌ له‌ناوخۆى میسر و جیهانیشدا دروست ده‌كات
- میسر ئه‌ندامانى شاندێكى عێراقى ده‌ستگیركرد
- نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان دۆزینه‌وه‌ى 202 گۆڕى به‌كۆمه‌ڵى له‌ عێراق راگه‌یاند
- به‌ ئامانجى پاراستنى كیشوه‌ره‌ پیره‌كه‌..ئیمانوێل ماكرۆن بانگه‌وازى دامه‌زراندنى سوپایه‌كى ئه‌وروپایى به‌هێز ده‌كات
- توركیا: پابه‌ندى سزاكانى ئه‌مریكا به‌سه‌ر ئێران نابین
- لاڤرۆڤ: گه‌مارۆكانى سه‌ر ئێران ناشه‌رعین
- فڕه‌نسا .. ده‌ستگیركردنى شه‌ش كه‌س به‌ تۆمه‌تى ئاماده‌كارى بۆ كوشتنى ماكرۆن
- پرۆژه‌ى تۆڕى زیره‌ك به‌ یه‌كسانى كاره‌با به‌ هاووڵاتیان ده‌به‌خشێت و پرۆژه‌كه‌ تا 2019 به‌رده‌وام ده‌بێت
- هاتوچۆى سلێمانى خزمه‌تگوزارییه‌كى نوێ ده‌خاته‌ به‌رده‌ستى هاووڵاتییان
- گه‌رمیان په‌ڵه‌ى داوه‌ و باران بارین له‌واده‌ى خۆیدا دڵخۆشكه‌ره‌
- لافاو هه‌ڕه‌شه‌ له‌ 150 خێزانى سه‌نته‌رى دهۆك ده‌كات
- وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى یادى له‌دایكبوونى 91 ساڵه‌ى باكورى پیرۆز ده‌كات

هاوڵاتى:
- (هاوڵاتى) مۆمێكى ترى ته‌مه‌نى داده‌گیرسێنێت
- شێركۆ جه‌وده‌ت: ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه‌ى نه‌كردایه‌ به‌غدا ده‌یتوانى ده‌ستوه‌ردان بكات
- یه‌كێتى: دوو جێگر بۆ سه‌رۆكى حكومه‌ت ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌
  * پارتى: ئه‌گه‌ر نه‌یه‌نه‌ پێشه‌وه‌ بژارده‌ى ترمان له‌به‌رده‌ستدایه‌
- له‌ هه‌شت مانگدا 32 ژن كوژراون و ده‌ستدرێژى سێكسیش كراوه‌ته‌سه‌ر 80 ژن
- نزیكبوونه‌وه‌ى ئه‌مریكا و یه‌په‌گه‌ گڕى تووڕه‌یى له‌ توركیا به‌رده‌دات
- لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن كه‌ دڵه‌ڕاوكێ هۆكارێكه‌ بۆ له‌ده‌ستدانى یادگه‌ و پووكانه‌وه‌ى مێشك
- له‌ سلێمانى پێشانگایه‌ك بۆ به‌هره‌ى جواننوسان ده‌كرێته‌وه‌

ئاژانس:
- یه‌كێتى داواى چوار پۆستى سیادى ده‌كات
- بۆ عێراق 200 ملیۆن و هه‌رێمیش 100 ملیۆن دیناره‌
  * گۆڕان به‌ڵێننامه‌ى دارایى بۆ وازنه‌هێنان به‌ پاڵێوراوه‌كانى پڕكردووه‌ته‌وه‌
- سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق فه‌رمانى گه‌ڕاندنه‌وه‌یانى داوه‌ و حه‌شدى شه‌عبى رێگره‌ له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ى باره‌گاى لایه‌نه‌ كوردییه‌كان بۆ دیاله‌
- داواكارى گشتیى هه‌رێم پرسى 49 ملیۆن دیناره‌كه‌ یه‌كلایى ده‌كاته‌وه‌
- هه‌موو رێگاكانى پارتى ده‌چنه‌وه‌ لاى یه‌كێتیى
  * هاوكێشه‌ى پێكهێنانى حكومه‌تى هه‌رێم ئاڵۆزه‌
- رۆژهه‌ڵاتى كوردستان قوربانیى سه‌ره‌كیى سزاكانى ئه‌مریكایه‌
- هیچ ژنه‌ داعشێكى كورد نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ هه‌رێم .. ژماره‌یان 8 بۆ 10 كه‌س بوون
  * له‌سه‌ره‌تاى سه‌رهه‌ڵدانى داعشدا 500 هاووڵاتیى هه‌رێم چووبوونه‌ ناو داعشه‌وه‌
- 49 ملیۆنه‌كه‌ى په‌رله‌مانتاران حه‌ڵاڵه‌ یان حه‌رام؟
  * مامۆستایه‌كى ئایینى: ئه‌و پاره‌ زۆره‌ى پێیان ده‌درێت نادادییه‌
  * مه‌لا موخلیس له‌ وتاره‌كه‌یدا دڵنیایى خۆى ده‌خاته‌روو كه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك حه‌ڵاڵ نییه‌

هه‌ولێر:
- ده‌نگۆى جموجۆڵه‌كانى داعش لیژنه‌ى ئه‌منى شارى كه‌ركوكى خستۆته‌ گومانه‌وه‌
- یه‌كه‌م دانیشتنى خوولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ڕێوه‌چوو
  * په‌رله‌مانتاران سوێندى یاساییان خوارد و كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌كراوه‌یى هێڵدرایه‌وه‌
- هاوپه‌یمانان به‌ڵێنیاندا به‌رده‌وام بن له‌ پاڵپشتیكردنى پێشمه‌رگه‌
- مه‌ترسى مادده‌ى هۆشبه‌ر له‌ زیادبوونه‌ و ده‌زگا به‌رپرسه‌كانیش به‌ وریایى رێگرى لێده‌كه‌ن
- داعش سه‌رووى 200 گۆڕیى به‌كۆمه‌ڵى له‌دواى خۆى جێهێشتووه‌

وشه‌:
- هاوپه‌یمانى له‌ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ نزیكه‌
  * سه‌رگوڵ قه‌ره‌داغى و ئارام قادر و محه‌مه‌د ره‌ئووف دژن
- هۆشدارى له‌ په‌لامارى تیرۆریستى له‌ناو كه‌ركوك ده‌درێت
- یه‌كگرتوو له‌باره‌ى به‌شداریى حكومه‌ته‌ خۆجێیه‌كانیشه‌وه‌ خۆى یه‌كلا ده‌كاته‌وه‌
- هه‌فته‌ى داهاتوو شاندى پارتى سه‌ردانى لایه‌نه‌كان ده‌كات
- وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌: هه‌فته‌ى داهاتوو ناوه‌كان ئاشكرا ده‌كرێن
  * 11 مانگه‌ ناوى سه‌رپه‌رشتیارانى په‌روه‌رده‌یى ده‌رنه‌چووه‌
- ئێران له‌ڕێى وه‌زیره‌وه‌ كۆنترۆڵى ناوخۆى عێراق و دۆسیه‌ هه‌ستیاره‌كان ده‌كات
- كچان چه‌ند گرووپێك بۆ خوێندنه‌وه‌ى كتێب داده‌مه‌زرێنن
  * سه‌رۆكى گروپێكى كچان: ئامانجمان پێگه‌یاندنى كچى ژیره‌
- په‌روه‌رده‌ ده‌یان ملیۆن دۆلار به‌ چاپى كتێب ده‌دات و خوێندكار له‌سه‌ر مه‌لزه‌مه‌ ده‌خوێنێ
- له‌ گه‌رمیان سه‌نته‌رێك 10 هه‌زار ئاواره‌ى خورماتوو فێرى پیشه‌ ده‌كات
- له‌ 10 مانگى رابردوودا 45 پیاو خۆیان كوشتووه‌
- به‌ ته‌مه‌نترین ژنى دنیا له‌ دهۆك ئاواره‌یه‌ و حكومه‌ت مووچه‌كه‌ى بڕیوه‌
- له‌ سنوورى ئیداره‌ى راپه‌ڕین تا ئێسته‌ شه‌ڵته‌رێك بۆ داڵده‌دانى ژنان نییه‌



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure