دوای دەیان ساڵ مۆنالیزاكەی نایجیریا گەڕایەوە

هەواڵ / که‌لتور :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 100‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە 40 ساڵ بەسەر ونبوونیدا، تابلۆی (توتو) كە بە مۆنالیزاكەی نایجیریا بەناوبانگە، گەڕێنرایەوە بۆ وڵاتی رەسەنی خۆی و بڕیارە لە رۆژانی كۆتایی ئەم هەفتەیە و سەرەتای هەفتەی داهاتوودا لە پێشانگەیەكی تایبەتدا نمایش بكرێت.


توتو كە ساڵی 1974 لەلایەن بن ئینۆنوو-ی بەناوبانگترین هونەرمەندی هاوچەرخی نایجیریاوە كێشراوە و ساڵی دواتر لە پێشانگەیەكی لاگۆس-ی پایتەختی وڵاتەكەیدا پیشاندرا، هەر لەو ساڵەدا (ون كرا) هەتا مانگی شوباتی ئەمساڵ لە شوققەیەكی شاری لەندەنی پایتەختی بریتانیا دۆزرایەوە. 

خاوەنەكانی تابلۆ دۆزراوەكە، پەیوەندییان كردووە بە پسپۆرێكی هونەری نوێ‌ و هاوچەرخی ئەفریقییەوە لە لەندەن بۆ ئەوەی پێیانبڵێت كە ئاخۆ تابلۆكە تابلۆی توتو-ی ئینۆنوو-وە یان نا. پسپۆرەكەیش بۆی سەلماندوون كە "بەڵێ‌ خۆیەتی".

مۆنالیزاكەی نایجیریا، بایەخ و گرنگییەكی تایبەتی لای نایجیریەكان هەیە، چونكە بە هێمای ئاشتەوایی نیشتمانەكەیانی دەزانن لە دوای شەڕ و كوشتاری خوێناویی ساڵانی نێوان 1967 و 1970.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure