ساڵی داهاتوو واتسئەپ دەگۆڕێت

هەواڵ / زانست :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 239‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
سەرچاوە ئاگادارەكان دەڵێن ئەپلیكەیشنی واتسئەپ كە موڵكی كۆمپانیای فەیسبوك-ە لە ساڵی 2019دا گۆڕانكاریی گەورە بەخۆیەوە دەبینێت و ئەو گۆڕانكارییانەیش ناڕەحەتی بۆ ژمارەیەكی زۆری بەكارهێنەران دروست دەكەن.


پێگەی واتسۆن-ی ئەڵمانی لەم بارەیەوە وتی "لە دەستپێكی ساڵی 2019دا شێوەی ئەپلیكەیشنەكە تەواو جیاواز دەبێت و دەست دەكات بە بڵاوكردنەوەی ریكلامی بازرگانی بۆ بەدەستهێنانی قازانج. هەروەها چەند خزمەتگوزارییەكی دیكەش بە پارە پێشكەش دەكات".

كریس دانییلز، لێپرسراوی كۆمپانیای واتسئەپ بەو پێگە ئەڵمانیەی وتووە:"ئەمە بۆ یەكەمجارە كە ئەپلیكەیشنەكە پارە وەربگرێت لەبەرامبەر خزمەتگوزارییەكانیدا و بوار بۆ خاوەنكارەكان دەڕەخسێنێت كە بە ئاسانی ریكلامەكانیان بگەیەنن".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure