بۆیه‌كه‌مجار دوو ژنه‌ موسڵمان بوونه‌ ئه‌ندامى كۆنگرێسی ئەمریکا

هەواڵ / جیهان :: 07/11/2018‌ :: 260‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى كۆنگرێسی ئەمریکادا كه‌ دوێنێ سێشه‌ممه‌ 6ی تشرینی دووەمی 2018 به‌ڕێوه‌چوو، بۆیه‌كه‌مجار دوو ژنه‌ موسڵمان بۆ ئه‌ندامێتى كۆنگرێسى ده‌رچوون كه‌ به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك فه‌ڵه‌سیتنى و سۆماڵین.


هه‌ردوو پاڵێوراوانى پارتى دیموكراته‌كان ئیلهان عومه‌ر و ره‌شیده‌ تلێب  كه‌ له‌ كه‌مینه‌كانى ئه‌و وڵاته‌ن توانییان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن.

ئیلهان عومه‌ر ته‌مه‌ن (36 ساڵ) له‌ ولایه‌تى مینیسوتا له‌ شوێنى كیت ئیلیسون سەرکەوت کە لەساڵى 2006ەوە نوێنه‌رى ئه‌و ویلایه‌ته‌ بوو لە كۆنگرێس، به‌وه‌ش ده‌بێته‌ یه‌كه‌م موسڵمان کە چووه‌ كێبڕكێى هه‌ڵبژاردنه‌وه‌.

پێش دوو ساڵیش ژنێكى تر به‌ ڕه‌چه‌ڵه‌ك سۆماڵى له‌و وڵاته‌ بووە ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى یاسادانان، له‌ هه‌مان ئه‌و شه‌وه‌ى دۆناڵد تره‌مپ سه‌ركه‌وتنى راگه‌یاند، دواى هه‌ڵمه‌تێكى توندى هه‌ڵبژاردن كه‌ داواى ده‌كرد رێگه‌ نه‌درێت موسڵمانه‌كان بچنه‌ ناو ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا. 

ئیلهانیش ده‌بێته‌ یه‌كه‌مین ژن كه‌ ده‌بێته‌ ئه‌ندامى كۆنگرێس و په‌چه‌ ده‌پۆشێت.

سه‌باره‌ت به‌ ره‌شیده‌ تلیب، ته‌مه‌ن (42 ساڵ) مێژوویه‌كى دره‌وشاوه‌ى هه‌یه‌، ساڵى 2008 وه‌ك یه‌كه‌م موسڵمان بۆ ئه‌نجومه‌نى یاسادانانى میشیگان هه‌ڵبژێردرا، تلیب له‌ شارى دیترۆیت له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌كى به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك فه‌ڵه‌ستینى له‌دایكبووه‌ و باوكى له‌ كارگه‌ى دروستكردنى ئۆتۆمبێلى فۆرد كارى كردوه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure