قوباد تاڵەبانی بڕیارێکی لەبارەی کارەباوە دەرکرد

هەواڵ / کوردستان :: 08/11/2018‌ :: 8447‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
بە بڕیاری (قوباد تاڵەبانى) جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى راپه‌ڕین له‌ رووى كارگێڕییه‌وه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى سلێمانى جیاكرایەوه‌ و راسته‌وخۆ ده‌خرێته‌ سه‌ر وه‌زاره‌تى كاره‌با.  

به‌پێى نوسراوی ژماره‌ (5393) له‌ 18/10/2018 كه‌ كۆپییه‌كى بۆ دواڕۆژ نێردراوه‌ تیایدا هاتووه‌ ده‌ڵێت: "بڕیارماندا به‌دابڕین و جیاكردنەوەی (بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای راپەڕین) لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی و بەستنەوەی راستەوخۆی بە دیوانی وەزارەتی كارەباوە.

له‌ نوسراوەکەدا ئه‌وه‌ش هاتووه‌: بڕیاردراوه‌ به‌ جیاكردنەوەی رێژە و بەشی كارەبای سنوری ئیدارەی راپەرین لەبەش و رێژەی پارێزگای سلێمانی، هاوشێوەی ئیدارەی گه‌رمیان.

 نوسراوه‌كه‌ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌: پێویسته‌ وەزارەتی كارەبا و لایەنە پەیوەندیدارەكان ئەم فەرمانە لە رۆژی دەرچوونییەوە جێبه‌جێ بكه‌ن.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure