وێنه‌: دوو ملیۆن پارچە حەپی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا

هەواڵ / کوردستان :: 06/11/2018‌ :: 631‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌ختیار شه‌ریف
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی، ده‌ستگیرکردنی 12 که‌سی به‌تۆمه‌تی به‌کارهێنان و بازرگانیکردن بە مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وە راگه‌یاند. ئاماژە بەوەش دەکەن: لەماوەی سێ مانگی رابردوودا دەستگیراوە بەسەر دوو ملیۆن پارچە حەپدا.


لە راگەیەندراوێکی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانیدا که‌ باره‌گاکه‌ی له‌قه‌زای چه‌مچه‌ماڵه‌ ‌هاتووە: هۆبه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌کان به‌ هاوکاری بنکه‌ و یاریده‌ده‌رێتییه‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان توانیویانە له‌ ماوه‌ی 3 مانگی رابردوودا 12 که‌س به‌تۆمه‌تی به‌کارهێنان و بازرگانی به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌کانه‌وه‌ ده‌ستگیربکه‌ن و بڕێکی زۆر له‌ حه‌پی هۆشبەری وه‌کو حه‌شیش و شوشه‌ و کریستاڵیان پێبووه‌.

ئەوەشی ئاشکراکردووە: له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌ستگیراوه‌ به‌سه‌ر دوو ملیۆن و 100 پارچه‌ حه‌پی ترامادۆڵ که‌ له‌ئێستادا خه‌ڵکانێکی زۆری پێئاڵودەبووە، ئەوەش جگه‌ له‌ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ک چه‌ک و به‌مه‌به‌ستی کاری ئاژاوه‌گێڕی به‌کاریانهێناوه‌، له‌ ئێستاشدا له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌وه‌ په‌ڕاوی لێکۆڵینه‌وه‌یان بۆ کراوه‌ته‌وه‌ و به‌زووترین کات رێوشوێنی یاساییان به‌رامبه‌ر دەگیرێتەبەر".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure