ته‌ندروستى ده‌رمانێكى كوشنده‌ قه‌ده‌غه‌ ده‌كات

هەواڵ / عێراق :: 06/11/2018‌ :: 314‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، محه‌مه‌د عه‌لى
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق به‌پێى نووسراوێكى فه‌رمى ده‌رمانێك قه‌ده‌غه‌ ده‌كات و ده‌ڵێت: كوشنده‌یه‌ و له‌ ده‌رمانخانه‌كاندا ده‌ستاوده‌ستى پێده‌كرێت.


به‌پێى نووسراوێكى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق، كه‌ ژماره‌ى (64936)ى به‌روارى (5-11-2018) له‌سه‌ره‌، ده‌رمانى جۆرى Ampiclox vial قه‌ده‌غه‌ ده‌كات، كه‌ به‌پێى ئه‌و نووسراوه‌ ده‌رمانێكى كوشنده‌یه‌ و له‌ ده‌رمانخانه‌كاندا ده‌ستاوده‌ستى پێده‌كرێت.

له‌ نووسراوه‌كه‌دا هاتووه‌: "ئه‌و هۆشدارییانه‌ى له‌باره‌ى ئه‌و جۆره‌ ده‌رمانه‌وه‌ هاتوون، كه‌ نیشانه‌ و ده‌ركه‌وته‌ى مه‌ترسیدارى هه‌یه‌، له‌ هه‌لومه‌رجى به‌كارهێنانى ئه‌گه‌رى كوشتنى كه‌سه‌كه‌ى هه‌یه‌، كه‌رتى تایبه‌ت هێناویه‌تى".

ته‌ندروستى عێراق ئاشكراشیكردووه‌: "ده‌رمانى Ampiclox vial له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تمانه‌وه‌ بڕیارى له‌سه‌ر نه‌دراوه‌".

ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌: ئه‌و كۆمپانیایانه‌ى مامه‌ڵه‌ به‌و جۆره‌ ده‌رمانه‌وه‌ ده‌كه‌ن، له‌ بازاڕى عێراقیدا، نافه‌رمى و نه‌ناسراون، سه‌رچاوه‌كانیان نادیاره‌، بۆیه‌ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌ستاوده‌ستپێكردن و مامه‌ڵه‌پێوه‌كردنى قه‌ده‌غه‌یه‌، ئه‌وه‌ش بۆ پاراستنى هاوڵاتیان و نه‌خۆشه‌كان.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure