لافاو رێگەی ناوچەیەکی کوردستانی داخست

هەواڵ / کوردستانی :: 06/11/2018‌ :: 6833‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 
رێگای مەندەلی-خانەقین بەهۆی بارانبارین و دروستبوونی لافاوەکەی ئەمڕۆ سێشەممەوە داخرا، سەرۆکی شارەوانی مەندەلیش دەڵێت: "ژمارەیەک خێزان بە هێلیکۆپتەر رزگارکراون".


ئازاد شه‌فى، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى شاره‌وانى مه‌نده‌لى به‌دواڕۆژى راگه‌یاند: له‌ ئه‌نجامى بارانبارینى زۆر و دروستبوونى لافاوى گه‌وره‌، رێگاى مه‌نده‌لى بۆ خانه‌قین له‌ ناوچه‌ى چه‌مه‌ نه‌فت داخراو و قیرى جاده‌كه‌ش لافاو بردوویه‌تی، هاوكات ڕێگاى مه‌نده‌لى بۆ به‌له‌دروزیش به‌ هه‌مانشێوه‌ ژێر ئاو كه‌وتووه‌ و به‌ رووى هاتووچۆكاران داخراوه‌. 

وتیشى: "هه‌ر به‌هۆى ئه‌و لافاو و بارانه‌ زۆره‌وه‌، لە ژماره‌یه‌ك گوند و لادێی سنوره‌كه‌ ئاو چۆته‌ ماڵەکانەوە و به‌وهۆیه‌وه‌ چه‌ندین خانوی گڵ روخاون و ژماره‌یه‌كى زۆریش له‌ مەڕوماڵات و په‌له‌وه‌ر خنكاون. به‌شێكى زۆر له‌ كشتوكاڵى ناوچه‌كه‌ش زیانی زۆری به‌ركه‌وتووه‌". 

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: له‌ نێو گونده‌كان چه‌ند خێزانێك مابوونه‌وه‌ و دواتر له‌ رێگه‌ى كۆپته‌رى هێزه‌كانى سوپاوه‌ رزگاركراون، جگه‌ له‌ زیانى ماددیش لافاوەکە هیچ زیانێكى گیانى نه‌بووه‌. 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە