ئەمریکا خەڵات بۆ ئاشکراکردنی شوێنی سێ سەرکردەی باڵای پەکەکە دادەنێت

هەواڵ / کوردستانی :: 06/11/2018‌ :: 682‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، بڕی 12 ملیۆن دۆلار وەکو خەڵات دادەنێت بۆ هەر کەسێک شوێنی سێ سەرکردەی باڵای پارتی کرێکارانی کوردستان ئاشکرابکات.


بەپێی راگەیەندراوێکی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە ئەنقەرە کە ئاژانسی ئه‌نادۆڵ بڵاویکردۆتەوە: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڕی پێنج ملیۆن دۆلاری بۆ هەر کەسێک داناوە کە زانیاری لەبارەی شوێنی موراد قەرەیلانەوە ئاشکرابکات.

هەر بەپێی راگەیەندراوەکە، بڕی چوار ملیۆن دۆلار بۆ ئاشکراکردنی شوێنی جەمیل بایک و سێ ملیۆن دۆلاریش بۆ ئاشکراکردنی شوێنی دوران کەلکان دانراوە.

ئەو راگەیەندراوەش دوای سەردانی ماسیۆ پالمێر، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دێت بۆ ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure