گۆشتی جۆرە مریشکێک دەخرێتە بازاڕەوە کە لەهێلکە نەبووە

هەواڵ / زانست :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 21776‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
زۆر كه‌س حه‌ز به‌ خواردنی پارچه‌ مریشكی سووره‌وكراو ده‌كه‌ن، به‌ڵام شێوازی به‌رهه‌مهێنانی گۆشتی مریشك گۆڕانكاریی تێدا ده‌كرێت.


زانایان له‌ كۆمپانیای (جه‌ست میت) توانیویانه‌ له‌ تاقیگه‌دا گۆشتی مریشك به‌رهه‌مبهێنن كه‌ بڕیاره‌ ئه‌م به‌رهه‌مه‌ له‌ كۆتایی ئه‌مساڵدا بخرێته‌ بازاڕه‌كانه‌وه‌.

ئه‌م كۆمپانیایه‌ ده‌توانێت جگه‌ له‌ گۆشتی مریشك گۆشتی ئاژه‌ڵ و گۆشتی به‌راز و خواردنه‌ ده‌ریاییه‌كانیش به‌رهه‌مبهێنێت.

گۆشته‌ به‌رهه‌مهێنراوه‌كه‌ی تاقیگه‌ له‌ خانه‌ی ئاژه‌ڵه‌ زیندووه‌كانه‌وه‌ به‌رهه‌مده‌هێنرێته‌وه، بیرۆكه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ته‌نیا به‌ به‌كارهێنانی كۆمه‌ڵێك خانه‌ی مریشكه‌كه‌ بتوانیت بڕێكی بێشومار گۆشتی مریشك به‌رهه‌مبهێنیته‌وه.

زانایان یه‌ك (په‌ڕ)ی باشترین مریشكیان هێنا و خانه‌یه‌كیان لێ وه‌رگرت و توانییان مریشكێكی ته‌واوه‌تی لێ دروست بكه‌نه‌وه.

به‌وته‌ی كۆمپانیاكه‌ به‌رهه‌مهێنانی گۆشت له‌ تاقیگه‌دا جگه‌ له‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی سه‌رچاوه‌یه‌كی خۆراكیی گرنگه‌، ناشبێته‌ هۆی كوشتنی گیانداران.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure