دواین نرخى دراوه‌كان به‌كاتى داخستنى بازاڕ

هەواڵ / ئابوری :: 06/11/2018‌ :: 2031‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 6ی تشرینى دووه‌می 2018، له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانى دراودا به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار دابه‌زینێكى كه‌مى بەخۆیەوە بینى و به‌هاى تمه‌نیش جێگێربوو، هەروەها لیرەش كه‌مێك به‌رزبوه‌وه‌.


شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى وت: "له‌ داخستنى بازاڕه‌كانى دراوى سلێمانیدا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار كه‌مێك دابه‌زى و 100 دۆلار به‌ 120.600 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار به‌ 120.650 دینار بوو".

به‌گشتى ئه‌مڕۆ به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌بوو:
- به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ 100 دۆلار بە 120.650 دینار.
- به‌كاتى داخستنی بازاڕ 100 دۆلار بە 120.600 دینار.

به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن:-
- كردنه‌وه‌ى بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.410.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنى بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.415.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنى بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.430.000 تمه‌ن حه‌واڵه‌.

- ئەمڕۆ به‌هاى لیره‌ى توركى: 100 دۆلار به‌ 535 لیره‌.
- دوێنێ  دووشەمــمە: 100 دۆلار به‌ 541 لیره‌ بوو.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure