له‌بودجه‌ى 2019ى هه‌رێم مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بێ پاشه‌كه‌وته‌

هەواڵ / ئابوری :: 06/11/2018‌ :: 262‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
دیارترین مانشێتى هه‌واڵه‌ ئابورییه‌كانى ژماره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 6ى تشرینى دووه‌مى 2018ى به‌شێك له‌ رۆژنامه‌كان:

كوردستانى نوێ:
- حكومه‌تى هه‌رێم روونكردنه‌وه‌ ده‌دات: سێ مووچه‌كه‌ى ئه‌مساڵ پاشه‌كه‌وت ناكرێت
- ئێران: له‌ فرۆشتنى نه‌وت به‌رده‌وام ده‌بین

خه‌بات:
- د. فوئاد حوسێن..به‌ فه‌رمى وه‌كو جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بۆ كاروبارى ئابوورى ده‌ستبه‌كار بوو
- دارا جه‌لیل خه‌یات: گه‌مارۆكانى ئه‌مریكا كاریگه‌رییه‌كى ئه‌وتۆ ناكاته‌ سه‌ر بازاڕه‌كانى هه‌رێمى كوردستان
- وه‌زاره‌تى بازرگانى: سزاكانى سه‌ر ئێران نرخى خۆراك له‌ هه‌ولێر به‌رزناكاته‌وه‌
- بڕیارى قه‌ده‌غه‌كردنى هه‌نارده‌ى گه‌نم زیان به‌ جوتیارانى كوردستان ناگه‌یه‌نێت
- سۆران .. كه‌مپینێك بۆ هاوكاریكردنى زیانلێكه‌وتووانى لافاوى هه‌فته‌ى رابردوو راگه‌یه‌ندرا
- ئه‌ڤساله‌ ل ئاكرێ پێشبینیا 6 هزار ته‌نێن برنجێ كوردى دهێته‌ كرن

هه‌ولێر:
- زیانه‌كانى لافاوى رۆژانى رابردوو زیاتر له‌ پێنج ملیار و نیو دینار بووه‌
- عێراق رۆژانه‌ گاز بۆ دابینكردنى كێڵگه‌كانى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با له‌ ئێرانه‌وه‌ هاورده‌ ده‌كات

باس:
- له‌ پرۆژه‌ى بودجه‌ى 2019ى هه‌رێمى كوردستاندا مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بێ پاشه‌كه‌وته‌
- قه‌رزى كۆنى ئاو له‌ خه‌ڵك وه‌رده‌گیرێت 
  * به‌رپرسێك: حكومه‌ت كۆكردنه‌وه‌ى داهاتى ئاوى داوه‌ته‌ كه‌رتى تایبه‌ت
- دزییه‌كى گه‌وره‌ى نه‌وتى كه‌ركوك .. له‌ رێگاى كونكردنى بۆریى نه‌وته‌وه‌ ئاشكرا ده‌بێت
- پارچه‌ شوێنه‌وارێكى عێراق به‌ زیاتر له‌ 27 ملیۆن دۆلار فرۆشرا
- ژماره‌ و زانیاریى گرنگ ده‌رباره‌ى كه‌رتى كشتوكاڵى هه‌رێمى كوردستان: 59.6%ى سه‌رچاوه‌ى ئاوى هه‌رێم له‌ ناوخۆیه‌ و 40.4%یش له‌ ده‌ره‌وه‌یه‌
- سه‌رمایه‌داران، وه‌به‌رهێنان له‌ كه‌رتى كشتوكاڵدا ناكه‌ن
  *  له‌ 924 مۆڵه‌تى پڕۆژه‌ى وه‌به‌رهێنان ته‌نیا 30 پرۆژه‌ى كشتوكاڵیى هه‌یه‌
- له‌ كوردستان، بازاڕى ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ روو له‌ گه‌رمییه‌
  * ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ چۆن هاورده‌ى كوردستان ده‌كرێن و كڕیاره‌كانی كێن؟



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure