فڕه‌نسا داواى پێكهێنانى سوپایه‌كى ئه‌وروپى ده‌كات

هەواڵ / جیهان :: 06/11/2018‌ :: 56‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
سه‌رۆكى فڕه‌نسا داواى پێكهێنانى سوپایه‌كى ئه‌وروپى ده‌كات كه‌ پارێزگارى له‌ كیشوره‌ پیره‌كه‌ بكات له‌و هه‌ڕه‌شانه‌ى روبه‌رووییان ده‌بێته‌وه‌.


له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ رادیۆى (ئه‌وروپا 1) كه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 6ى تشرینى دووه‌م بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فڕنسا رایگه‌یاند: "به‌هۆى ئه‌وه‌ى سوپایه‌كى ئه‌وروپى راسته‌قینه‌مان نیه‌، ناتوانین ئه‌وروپییه‌كان بپارێزین".

جه‌ختیشیكرده‌وه‌: "گرنگه‌ ئه‌وروپا به‌ته‌نیا تواناى به‌رگریكردنى له‌ خۆى هه‌بێت، به‌سه‌روه‌رییه‌كى گه‌وره‌تر، به‌بێ ئه‌وه‌ى پشت به‌ ولایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریکا ببه‌ستێت".

سه‌رۆكى فڕه‌نسا راشگه‌یاند: بڕیاره‌كه‌ى ئه‌م دواییه‌ى دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى راسته‌وخۆیه‌ بۆ سه‌ر ئاسایشى ئه‌وروپا.

ماكرۆن هۆشداریدا: ده‌رباره‌ى زیادبوونى جوڵانه‌وه‌ى پۆپۆلیستى و نه‌ته‌وه‌په‌رستى توندڕه‌و له‌ ئه‌وروپا.

سه‌رۆكى فره‌نسا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وەشكرد كه‌: "ره‌نگه‌ بزوتنه‌وه‌ راستڕه‌وەكان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى مانگى ئایارى داهاتوودا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن و پێویستیشه‌ دژیان بوه‌ستینه‌وه‌".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure