کەشناسی وادەی کۆتاییهاتنی بارانبارینی ئاشکراکرد

هەواڵ / کوردستان :: 06/11/2018‌ :: 8563‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عەبدولقەهار
بەرپرسی بەشی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی هەرێم رایدەگەیەنێت: بەهۆی بەردەوامیی كاریگەرییەكانی ئەو نزمە پاڵەپەستۆیەی لەدەریای سوورەوە بۆ سەر هەرێم هاتووە، بارانبارین تاوەكو ئێوارەی ئەمڕۆ 6ی تشرینی دووەمی 2018 بەردەوامدەبێت.

 

بژار ئەكرەم، بەرپرسی بەشی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بە دواڕۆژی راگەیاند: بەهۆی ئەو پاڵەپەستۆیانە لەدەریای سورەوە لەسەر هەرێم دروستبووە، بارانبارین تاوەكو ئێوارەی ئەمڕۆ بەردەوامدەبێت.

 

وتیشی: "كاریگەرییەكانی ئەو شەپۆلەی رووی لە هەرێم كردوە تاوەكو ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 8ی تشرینی دووەم بەردەوامدەبێت و بەوهۆیەوە پلەكانی گەرما لە 2 تاوەكو 5 پلە دادەبەزێت".

 

پێشتر فازڵ ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتی كەشناسی هەرێم بە دواڕۆژی راگەیاندبوو: ئەمساڵ باران زووتر و زۆرتر دەبارێت و پێشبیندەكرێت ساڵێكی بەپیت بێت بۆ كشتوكاڵی هەرێم.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure