سزاكانى ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران گۆڕانکاری لەبەهای لیرەدا دروستکرد

هەواڵ / ئابوری :: 06/11/2018‌ :: 1090‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌پاندنى قۆناغى دووه‌مى سزاكانى ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئێران، به‌هاى لیره‌ى توركى به‌رامبه‌ر دۆلار بۆ به‌رزترین ئاستى سێ مانگ له‌مه‌وبه‌ر به‌رزبوه‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌هۆى به‌خشرانى توركیا له‌ سزاكان.


ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 6ى تشرینى دووه‌می 2018، له‌کاتی كردنه‌وه‌ى بازاڕه‌كانى دراودا له‌ توركیا، دۆلارێك به‌ 5.31 لیره‌ مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا رۆژێك پێش سه‌پاندنى سزاكانى دۆلارێك به‌ 5.41 لیره‌ بوو.

به‌هۆى تێكچوونى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان وانشتن و ئه‌نكه‌ره‌، به‌هاى لیره‌ به‌رامبه‌ر دۆلار هاته‌خواره‌وه‌ به‌رێژه‌ى 38% به‌هاى له‌ده‌ستدا و رێژه‌ى هه‌ڵاوسانى نرخه‌كانیش له‌ توركیا به‌رێژه‌ى 14% به‌رزبوه‌وە و ماوه‌ى 10 ساڵیشه‌ بۆ ئه‌و ئاسته‌ به‌رزنه‌بوه‌ته‌وه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure