سلێمانی: ھەشت نۆرینگە و دەرمانخانە داخران

هەواڵ / ئابوری :: 06/11/2018‌ :: 192‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانی

دواڕۆژ، زریان محەمەد
ئەمڕۆ 6ی تشرینی دووەمی 2018 لیژنه‌ی هاوبه‌شی ته‌ندروستی سلێمانی رایگەیاند کە: ژماره‌یه‌ك نۆرینگه‌ و ده‌رمانخانه‌ی داخستووە و ده‌ستیگرتووە به‌سه‌ر بڕێكی زۆر ده‌رمانی به‌سه‌رچوودا.


فریا عه‌بدولڕه‌حمان، نوێنه‌ری قایمقامیه‌ت له‌ لیژنه‌ی تەندروستی بە دواڕۆژی وت: "له‌مانگی رابردوودا و به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به‌سیستمی ته‌ندروستی و جێبه‌جێنه‌كردنی مه‌رج و رێنماییه‌كان، لیژنه‌ی هاوبه‌شی ته‌ندروستی (5) ده‌رمانخانه‌ و (3) نۆرینگه‌ی داخستووه"‌.

وتیشی: "مانگی ڕابردوو (57) سه‌ردان ئه‌نجامدراون و (53) پسوڵه‌ تۆماركراوه‌‌، به‌هۆی سه‌رپێچیكردنه‌وه‌ (14) شوێنیان به‌ڵێننامه‌یان لێوه‌رگیراوه‌ كه‌ دووباره‌ی ‌نه‌كه‌نه‌وه‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ رووبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێنه‌وه‌".

ئاماژەی بەوەشدا "‌مانگی رابردوو ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له‌ 140 پاكه‌تی جۆراوجۆردا گیراوە‌ و به‌هۆی ئه‌مه‌شه‌وه‌ ئه‌و ده‌رمانخانه‌ و نۆرینگا‌نه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه‌ داخراون".

ئەوەشی ڕاگەیاند: یه‌كێكی تر له‌و سه‌رپێچییانه‌ی ده‌بێته‌هۆی داخستنی شوێنه‌كه‌، پابه‌ند نه‌بوونه‌ به‌ مه‌رجی یاسایی كردنه‌وه‌ی شوێنه‌كه‌ كه‌ پێویسته‌ له‌ دوای كاتژمێر 1ی پاشنیوه‌ڕۆ نۆرینگه‌ یاخود ده‌رمانخانه‌كان بكرێنه‌وه‌، به‌ڵام كه‌سێك خانه‌نشین بێت ده‌توانێت بۆماوه‌ی بیست و چوار كاتژمێر شوێنه‌كه‌ی كراوه‌بێت".

نوێنه‌ره‌كه‌ی قایمقامیه‌تی سلێمانی راشیگه‌یاند: له‌مانگی رابردوودا، بڕی 750 هه‌زار دینار غەرامه‌ی سه‌رپێچیكاران كراوه‌ كه‌ به‌پێی یاسا و رێنماییه‌كان ده‌چێته‌وه‌ بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure